
یاریگا –
لە یاریی لووتكەی ئەم هەفتەیەی پرێمەرلیگدا لیڤەرپوولی پاڵەوانی ئەم وەرزە میوانداری ئارسیناڵی بریندار دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بەكاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 36ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

لیڤەرپوول لە هەفتەی 34ی پرێمەرلیگ بە فەرمی نازناوی ئەم وەرزەی یەكلاییكردەوە و توانی بۆ جاری بیستەم لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوان.
ئارسیناڵیش لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ شكستیهێنا و ماڵئاوایی كرد.
لەم وەرزەدا رێدز لە 35 یاری 25 یاریی بردووەتەوە و حەوت یاریی یەكسان بووە و 3 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 82 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا ئارسیناڵ لە 35 یارییدا 18 یاریی بردووەتەوە سیازدە یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی67 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لیڤەرپوول بە بێ جۆ گۆمێز رووبەرووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.
ئارسیناڵیش بە بێ كای هاڤێرتز، گابریێل ماگالاش، گابریێل خێسوس و تۆمیاسۆ رووبەرووی رێدز دەبێتەوە.
زانیاری یاریی
لیڤەرپوول لە كۆتا 14 یاریی لە یاریگای خۆی لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان بەرامبەر ئارسیناڵ نەدۆڕاوە (7 بردنەوە، 7 یەكسان ).
ئارسیناڵ لە كۆتا پێنج یاریی پرێمەرلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول نەدۆڕاوە ( 2 بردنەوە ، 3 یەكسان).
لە %39 گۆڵەكانی ئەم وەرزەی ئارسیناڵ لە پرێمەرلیگ بە تۆپی جێگیر بووە.
محەمەد سەڵاح لە یارییەكانی پرێمەرلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ 11 گۆڵیكردووە.
لە ئەگەری بەشداریكردنی لە یارییەكەی ئەمڕۆ ئەوا ڤێرجیڵ ڤان دایک یاریی ژمارە 300 لە پرێمەرلیگ دەكات و دەبێتە چوارەم یاریزانی هۆڵەندی بگاتە ئەو ژمارە یارییە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول
ئالیسن
برادلی، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن
گراڤینبێرخ، ماك ئالیستەر
سەڵاح، سۆبۆسلای، خاكپۆ
دیاز
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ
رایا
وایت، سالیبا، كیڤیۆر، لێویس سكێڵێ
پارتی، ئۆدیگارد، رایس
ساكا، مێرینیۆ، مارتینێلی