
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی چارەنوسسازدا نیوكاسڵ یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 14:00 بەكاتی كوردستان نیوكاسڵ یونایتد لە یاریگای سەینت جەیمس پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 36ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

هەردوو یانە كێبڕكێی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەكەن و بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ لە ریزبەندی چوارەم و پێنجەمی پرێمەرلیگ دێن.
نیوكاسڵ لە 35 یاریی 19یاریی بردووەتەوە شەش یاریی یەكسان بووە و دە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا چێڵسی لە 35 یاریی 18 یاریی بردووەتەوە و نۆ یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
نیوكاسڵ بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی لێویس هاڵ، جۆیڵینتن، لاسێلس و تارگێت بێبەش دەبێت.
چێڵسیش بە بێ فۆفانا، سانچۆ، ئێنكونكو، مۆدریك و مارك گێی یاریی دەكات.
زانیاری یاریی
نیوكاسڵ لە كۆتا 11 یارییدا لە یاریگای خۆی بەرامبەر چێڵسی حەوت یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
ئێدی هاو راهێنەری نیوكاسڵ لە 20 یاریی بەرامبەر چێڵسی حەوت یاریی بردووەتەوە لەو حەوت یارییەدا حەوت راهێنەری جیاواز راهێنەرایەتی چێڵسیان كردووە ( مۆرینیۆ، كۆنتی، ساری، لامپارد، پۆتەر، پۆچێتینیۆ، مارێسكا).
لە ساڵی 2025 ئینزۆ فێرناندێز بەشداری زۆرترین گۆڵی چێڵسی كردووە ( 6 گۆڵ، 3 ئەسیست ).
لە كۆتا نۆ یاریی رابردوودا نیوكاسڵ تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە.
كۆڵ پاڵمەر هەفتەی رابردوو دوای 1162خولەك بە گۆڵكردن شاد بوویەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوكاسڵ
پۆپ
لێڤرامینتۆ، شار، بێرن، تریپێر
گویمارێش، تۆنالی، ویڵۆک
مێرفی، ئیزاک، گۆردن
پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی
سانچێز
كایسێدۆ، چالۆبا، كۆلویل، كۆكۆرێیا
لاڤیا، ئینزۆ
مادویكی، پاڵمەر، نیتۆ
جاكسن