
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی هەفتەی 35 و لە كلاسیكۆی جیهاندا بارسێلۆنا و ریال مەدرید رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 35 لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاری

لەم وەرزەدا ئەمە چوارەم جارە بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەرامبەر یەک یاریی بكەن، لە كلاسیكۆی لالیگا بارسێلۆنا بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یارییەكەی بردەوە، پاشان لە یاریی كۆتایی جامی سوەری ئیسپانیا لە سعوودیە رووبەرووی یەک بوونەوە و دووبارە بارسا بە ئەنجامی 5-2 یارییەكەی بردەوە، جارێكی دیكە لە یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا یارییانكرد و تیمەكەی هانزی فلیك بۆ جاری سێیەم لەم وەرزەدا بە ئەنجامی 3-2 یارییەكەیان لە كوڕانی كارلۆ ئانچێلۆتی بردەوە.
تا دێت لە كۆتاییهاتنی ئەم وەرزەی خولەكان نزیكدەبینەوە و لە لالیگاش ركابەرییەكی بەهێز لە نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە هەیە.
بارسێلۆنا لە 34 یارییدا 25 یاریی بردووەتەوە چوار یاریی یەكسان بووە و پێنج یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 79 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا ریال مەدرید لە 34 یارییدا 23 یاریی بردووەتەوە شەش یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 75 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا پێش یاریی كلاسیكۆ تواناكانی ئالیخاندرۆ بالدێ و مارک كاسادۆی بۆ گەڕایەوە و بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی كۆندێ و مارك بێرناڵ بێبەش دەبێت.
ریال مەدریدیش بە بێ دەیڤد ئالابا، ئیدێر میلیتاو، دانی كارڤاخال، فێرلاند مێندی و رودیگەر رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
زانیاری یاریی
بارسێلۆنا لەم وەرزەدا لە نێوان خولەكی 76 تا 90 بە رێژەی %23ی گۆڵەكانی كردووە.
ریال مەدرید لەم وەرزەدا لە نێوان خولەكی 31 تا 45 بە رێژەی %25ی گۆڵەكانی كردووە.
بارسێلۆنا لە كۆتا 14 یاریی لالیگا لە 13 یاریی براوە بووە.
ریال مەدرید لە كۆتا 8 یاریی لالیگا لە 7 یاریی براوە بووە.
لە مێژوودا 260 جار رووبەروو بوونەتەوە لە 106 یاریی ریال براوە بووە و بارسێلۆناش 103 یاریی و 51 یارییش یەكسان بوون.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
چێزنی
گارسیا، مارتینێز، كوبارسی، مارتن
دی یۆنگ، پێدری
یامال، ئۆلمۆ، رافینیا
لیڤاندۆڤسكی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ڤازكێز، ئاسێنسیۆ، چوامینی، گارسیا
سێبایۆس، ڤالڤێردێ، بێڵینگهام
ئێمباپێ، ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ