ئه‌ڵمانیاگرنگترین

جۆناسان تا: بڕیارەکە هەر دەدەم

Yariga App

یاریگا –

جۆناسان تا قسەی لەسەر وادەی رۆیشتنی کرد بەبێ دیاریکردنی رۆژێکی دیاریکراو.

تا یەکێک بوو لە رەگەزە سەرەکییەکانی چابی ئالۆنسۆ لە بردنەوەی سیانە نازناوی وەرزی رابردوو؛ بۆندسلیگا، جامی ئەڵمانیا و جامی سوپەری ئەڵمانیا.

گرێبەستی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لەم هاوینەی دێت بەسەدەچێت و ئاماژەیەکیش تا ئێستا پیشاننەدراوە بۆ نوێکڕدنەوەی. بەوەش لە ماوەی مێرکاتۆکەدا دەبێتە یاریزانێکی ئازاد.

لە کۆتا لێدوان لەسەر وادەی رۆیشتنی و یانەی داهاتووی، جۆناسان وتی

 بەم زووانە بڕیار  لەسەر یانەی داهاتووم دەدەم.

لەبارەی ئەوەی کەی بڕیارەکە دەدات، یاریزانە 29 ساڵیەکە وتی

نامەوێ رێکەوتێک دیاری بکەم بەڵام لەم دوو مانگەشدا نابێت.

یانەکانی بایرن میونشن و بارسێلۆنا بەهێزترین دەنگۆن بەخۆڕایی جۆناسان ببەنە ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button