بڕیاری دێکۆیە؛ ئاراوخۆ بەڕێدەکرێت و ئەستێرەیەکی ئینتەر جێگەی دەگرێتەوە

یاریگا –
بارسێلۆنا نیازی وایە هەر لەم هاوینە رۆناڵد ئاراوخۆ بفرۆشێت. لە ئێستاوە جێگرەوەشی دیاریکراوە.
ئاراوخۆ ئەم وەرزە یەکێک نییە لە بژاردە سەرەکییەکانی هانزی فلیک بۆ هێڵی بەرگریی، بەشێک لە هۆکارەکەش بەهۆی ئەو پێکانەوەبوو کە ماوەیەکی زۆر دایبڕاند لەگەڵ دابەزینی ئاستی لەچاو وەرزەکانی پێشووی.
بەگوێرەی تۆڕی فیچاحێسی ئیسپانی، یاریزانە ئۆروگواییەکە کە ئەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان تەنها 23 یاریی بۆ بارسا ئەنجامداوە، لەم هاوینەی دێت بەڕێدەکرێت.
سەرچاوەکە جێگرەوەی یاریزانە 26 ساڵییەکەی ئاشکراکردووە کە ئالیساندرۆ باستۆنیه لە یانەی ئینتەر میلان.
لە درێژەی زانیارییەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە باستۆنی ئیتاڵیی رای دێکۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی بلاوگرانای لەسەرە و پێیوایە یاریکردنی ئالیساندرۆ لەگەڵ تیمەکەی هانزی فلیکدا دەگونجێت.
🚨 JUST IN: Barcelona have decided that if Ronald Araujo leaves this summer, they will go for Alessandro Bastoni. Deco believes his profile fits the team.
— @fichajesnet pic.twitter.com/2kMkldaOO6
— Barça Universal (@BarcaUniversal) May 10, 2025