ئه‌مریکا

ماسکێرانۆ هۆکاری دابەزینی ئاستی مێسی رووندەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

خافێر ماسکێرانۆی راهێنەری ئەرجەنتینی ئینتەر مەیامی لەبارەی دابەزینی ئاستی مێسی لە چەند یاریی رابردووی یانەکەی روون کردنەوەیدا.

ئینتەر مەیامی بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ لە پلەی چوارەمی خولی ئەمریکی لە کۆمەڵەی رۆژهەڵاتدایە و بڕیارە بەرەبەیانی یەکشەممە رووبەڕووی مینێسۆتا یونایتد ببێتەوە. سەیر لەوەدایە لیۆنێل مێسی لە چەند یاری رابردووی ئینتەر مەیامی ئاستی بە گوێڕەی پێویست نەبووە. دوای سێ دۆڕانی لەسەریەک، دواجار تیپەکەی ماسکێرانۆ توانی بە ئەنجامی 4-1 لە نیویۆرک رێدبوڵز سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. هەروەها مێسی لەم یارییەدا گۆڵێکی تۆمارکرد.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی پێش یاری بەرامبەر مینێسۆتا یونایتد، خافێر ماسکێرانۆ سەبارەت بە کاپتنی ئەرجەنتینی تیپەکەی گوتی:

لیۆ رکابەرێکی نەبەزێندراوە، نیگەرانییەکانتان سروشتییە، ئەوانەی لیۆ بۆ ماوەیەکی زۆر دەناسن دەزانن ئامانج و داواکارییەکانی چییە، هەروەها ئەوە تەنیا پەیوەندی بە خۆیەوە نییە، بەڵکو لەسەر کەسانی دەوروبەریشیەوە دەوەستێت.

خافێر ماسکێرانۆ لەو کاتەوەی پەیوەندی بە ئینتەرمەیامیەوە کردووە، لە 18 یاریدا سەرکردایەتی تیمەکەی کردووە، 11 بردنەوە و 3 یەکسانبوون و 4 دۆڕانی هەبووە، لە شکستەکانیان 3 دۆڕان لەسەریەک بووە، تەنانەت بووەتە هۆی ئەوەی تیپەکە لە خولی یانە پاڵەوانانی کۆنکاکاف بکرێتە دەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button