ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا گەڕانەوەی دوو یاریزانی بۆ یاریی کلاسیکۆ راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بەفەرمی گەڕانەوەی کاسادۆ و باڵدی بۆ یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید راگەیاند.

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەیاننامەیەکیدا بڵاویکردووەتەوە، هەریەکە لە ئالیخاندرۆ باڵدی و مارک کاسادۆ گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵکراوە و بۆ یاریی سبەی بەرامبەر ریال مەدرید ئامادەن، کە بەشداریی مەشق و راهێنانەکانی ئەمڕۆی بارسێلۆنایان کرد و بۆ یاریی سبەی بەرامبەر ریال مەدرید بانگهێشت دەکرێن.

هەریەکە لە مارک کاسادۆ و ئالیخاندرۆ باڵدی کە بەهۆی پێکانەوە لە بارسا دابڕابوون، بەبێ هیچ کێشە بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک بەشداریی راهێنانەکانی یانەکەیان کرد، ئەمڕۆ بەشداریی دوایین مەشقی یانەکەیان کرد، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکیش سەلامەتە و بۆ یاریی سبەی ئامادەیە کە لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان یەدەک بوو.

سبەی یەکشەممە کاتژمێر 05:15ـی ئێوارە، ریال مەدرید لە گەڕی سی و پێنجەمی لالیگا دەبێتە میوانی بارسێلۆنا، کە بلاوگرانا بە جیاوازیی چوار خاڵ لەپێشەوەی مێرەنگی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button