
یاریگا –
دانانی کارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی، وەک راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل رووبەڕووی گرفتێكی یاسایی دەبێتەوە کە پەیوەندی بە ئێدناڵدۆ رۆدریگێز، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلەوە هەیە.
بەپێی دوایین هەواڵ، رێککەوتنی زارەکی لە نێوان ئانچیلۆتی و هەڵبژاردەی بەڕازیل كراوه بۆ ئەوەی سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه بۆ مۆندیالی 2026 بكات.
راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یانەی ریال مەدرید خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەم وەرزە ئاهەنگێکی گەورە بۆ ماڵئاوایی ئانچیلۆتی سازبکات، چابی ئالۆنسۆی راهێنەری یانەی بایەر لیڤەرکوزن شوێنی راهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه ده‌گرێته‌وه.
EXC. | ¡Brasil espera firmar a Carlo Ancelotti a principios de la semana que viene!
La CBF quiere seguridad jurídica para el italiano para que, en caso de la destitución de Ednaldo Rodrigues, se mantenga en el cargo.
Toda la información en @diarioas.https://t.co/Hm50eyfJZN
— Eduardo Burgos (@edu17burgos) May 9, 2025
بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامه‌ی ئاس، میدیا ناوخۆییەکانی بەڕازیل پشتڕاستیان کردۆته‌وه، کە هەر گرێبەستێک ئەگەر لەنێوان سه‌رۆكی فیدراسیۆنی به‌رازیل و راهێنەری ریال مەدریددا رووبدات رووبەڕووی کێشە دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەگەری دوورخستنەوەی ئێدناڵدۆ رۆدریگێز، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل، بەهۆی گومانی کارە نایاساییەکانی لە کاتی هەڵبژاردنەکانی بۆ سەرۆکایەتی فیدراسیۆنه‌كه هه‌ڕه‌شی دوورخستنه‌وه‌ی له‌سه‌ره.
رۆژنامه‌كه ئاماژەی بەوەشکردووه، دادگای باڵای فیدراڵی بەرازیل بڕیاری داوە لێکۆڵینەوە لە دژی سەرۆکی فیدراسیۆنه‌كه ده‌ست پێبكات په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌ی بۆ ده‌كاته‌وه، کە تۆمەتبارە بە گۆڕینی یاساکانی هەڵبژاردنی دامەزراوەکە و هەروەها بەڵگەی ساختەکاریی دۆزراوەتەوە.
EXC. | ¡Brasil espera firmar a Carlo Ancelotti a principios de la semana que viene!
La CBF quiere seguridad jurídica para el italiano para que, en caso de la destitución de Ednaldo Rodrigues, se mantenga en el cargo.
Toda la información en @diarioas.https://t.co/Hm50eyfJZN
— Eduardo Burgos (@edu17burgos) May 9, 2025
دوای ئەم هەواڵە نادڵنیایی لهبووونی ئانچیلۆتی وه‌ك راهێنه‌ری به‌رازیل زیاتر ده‌بێت، چونکە بەڕازیل ناتوانێت راهێنەرێکی نوێ بۆ تیپەکە دابنێت و له‌وانه‌یه دۆریڤاڵ جونیۆر كه باس له دوورخستنه‌وه‌ی ده‌كرا له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت.
یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل لەسەر دۆسیەکە دەبێت چاوەڕێی بڕیاری دادگا بکات، پێدەچێت دادگا دوای یارییەکانی ئیکوادۆر و پاراگوای لە مانگی حوزەیران داوای هەڵبژاردنی نوێ بکات.
ئاس روونیکردۆته‌وه کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل پرۆژه‌یه‌كی یاسایی ئامادە دەکات کە رێگە بە ئانچیلۆتی دەدات لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە ئەگەر ئیدناڵدۆ رۆدریگێزیش لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.
رۆژنامەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە، دۆخەکە لەڕادەبەدەر ناسکه و كێشه‌ی زۆره، بەڵام سەرکردەکانی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلی هەوڵدەدەن به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه زاڵ‌بن و رێگه چاره‌یه‌كی گونجاو بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئانچێلۆتی ببێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه نایه‌نه‌وێت ئه‌م راهێنه‌رایه‌ت له‌ده‌ست بده‌ن و متمانه‌ی ته‌واویان به راهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه هه‌یه.
هه‌وه‌رها ئاماژەی بەوەشکراوه، ئانچێلۆتی داوای گه‌ره‌نتی له فیدراسیۆنه‌كه ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ واژۆ بكات، له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی ئێدناڵدۆ ئانچێلۆتی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه بمێنێته‌وه.