ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیال

فیفا بڕیارێکی مێژوویی لەبارەی مۆندیالی خانمان دەدات

ئینفانتینۆ چاوی لە ئامانجی گەورەیە

Yariga App

یاریگا –

فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بڕیارێکی مێژووی لەبارەی مۆندیالی خانمان دەدات.

هاوشێوەی زیادکردنی ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکانی مۆندیالی پیاوانی 2026، بڕیارە 48 هەڵبژاردە بەشداری مۆندیالی خانمانی 2031دا بکەن، پێشبینی دەکرێت پاڵەوانیەتییەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

ئەمریکا نزیکە لە مسۆگەرکردنی میوانداریکردنی پاڵەوانیەتییەکە، چونکە بە تەنیا داواکاری میوانداریکردنی پاڵەوانیەتییەکەی پێشکەشکردووە.

پێنج ساڵی داهاتوو ماوەیەکی زێڕینی ئەمریکا دەبێت، چونکە میوانداری مۆندیالی یانەکان، مۆندیالی پیاوان، ئۆڵێمپیادیش دەکات.

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا لەبارەی بڕیاری فراوانکردنی پاڵەوانەیەتییەکە دەڵێت؛

بابەتەکە تەنیا بە زیادکردنی ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکان نییە، بەڵکو هەنگاوێکی بۆ دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ و گەورە بۆ خانمان. لێرە دووپاتیدەکەینەوە، دەرفەتەکان بۆ هەمووان هاوسەنگن و دەمانەوێت د ژێرخانێکی تۆکمە بۆ هەمووان دروست بکەین.

بڕیارە مۆندیالی داهاتووی خانمان لە ساڵی 2027 لە بەڕازیل بەڕێوەبچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button