جارێکی دیکە جێرارد دەگەڕێتەوە بەریتانیا
یانەیەکی بەریتانی دەرگاکانی بۆ جێرارد دەکاتەوە

یاریگا –
گلاسگۆ رەینجەرزی سکۆتلاندی دەیەوێت جارێکی دیکە ستیڤن جێرارد بکاتەوە راهێنەری یانەکە.
لە فێبرایەر/شوباتی رابردوو، رەیجنەرز فیلیپ کلێمێنت-ی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە و باری فێرگسن، بە کاتی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی گرتە ئەستۆ.
هەرچەندە تەنیا سێ گەڕ بۆ تەواوبوونی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی سکۆتلاندی ماوە، بەڵام رەینجەرز پڕۆسەی گەڕانی بۆ دۆزینەوەی راهێنەرێکی نوێ دەستپێکردووە.
رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، جێرارد یەکێکە لە بەربژێرە سەرەکییەکان و ئەمە دەبێتە دووەمجار ئەم پۆستە وەربگرێت، دوای ئەوەی لە ساڵی 2021 نازناوەکەی لەگەڵ رەیجنەرز بەدەستهێنا.
گاری ئۆنیڵ، راهێنەری پێشووی وۆڵڤز و رۆب ئێدواردس، راهێنەری پێشووی لوتن تاون و رەسڵ مارتن، راهێنەری پێشووی سوانزی سیتی، هاوشانی جێرارد پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.
جێرارد یەکەم کاروانی راهێنەرایەتی لەگەڵ رەینجەرز دەستپێکرد و لە سێیەمین ساڵیدا، نازناوی خولی سکۆتلاندی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ، بەڵام یاریی کۆتایی بەرامبەر ئێنتراخت فڕانکفورت دۆڕا.
لە دوای رەینجەرز، جێرارد بووە راهێنەری ئیتیفاقی سعوودی و لە سەرەتای ئەمساڵ یانەکەی جێهێشت.