سعوودیەگرنگترین

نەسڕ چارەنووسی راهێنەرەكەی یەكلاییدەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

میدیاكانی سعوودیە زانیاری نوێیان دەربارەی داهاتووی ستێفانۆ پیۆلی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی نەسڕی سعوودی ئاشكرا كرد.

پیۆلی لە مانگی سێپتێمبەری ساڵی رابردوو ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانەی نەسڕی سعوودی وەرگرت و گرێبەستێكی بۆ ماوەی سێ ساڵ واژۆ كرد.

پیۆلی نەیتوانی هیچ بۆ نەسڕ زیاد بكات و لە ركابەرییەكانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگی ئاسیا بەرامبەر كاواساكی ژاپۆنی ماڵئاواییان كرد و هیوای بەدەستهێنانی نازناوی خولیشی لەدەستداوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی عەلی عەنزی لە بەرنامە’ دورينا غير ’ـی سعوودی پەیوەندی نێوان پیۆلی و نەسڕ گەیشتووەتە كۆتایی و داهاتووی راهێنەرەكە یەكلاییبووەتەوە و راستەوخۆ دوایی كۆتاییهاتنی وەرز ریزەكانی نەسڕ جێدەهێڵێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ناكۆكی نێوان ئێمیریک لاپۆرت و ستێفانۆ پیۆلی بەردەوامە.

رۆژی دووشەممەی داهاتوو نەسڕ بەرامبەر ئەخدوود یاریی دەكات.

نەسڕ بە كۆكردنەوەی 60 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی خولی رۆشنی سعوودی دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button