ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی ساوسامتن V مانچێستەر سیتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە هەفتەیەكی نوێی یارییەكانی پرێمەرلیگ ساوسامتن لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان ساوسامتن لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 36ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

تەنیا دوو هەفتە بۆ یارییەكانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ ماوە و ماڵئاوایی لە وەرزی 2024/25ی پرێمەرلیگ دەكەین.

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا بە ئاستێكی خراپدا تێپەڕی و هەر زوو لە چامپیۆنزلیگ كرایە دەرەوە و لە پرێمەرلیگیش هەوڵی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەدات. تەنیا هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی نازناوی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا دەدات.

تەنیا دوو یاریی بۆ كۆتایهاتنی یارییەكانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ ماوەو ركابەری گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بەردەوامە.

لەم وەزەدا پێنج یانەی پرێمەرلیگ راستەوخۆ دەگەنە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، لیڤەرپوول و ئارسیناڵ دوو كورسیان مسۆگەر كردووە و هەریەک لە یانەكانی نۆتینگهام، نیوكاسڵ یونایتد، مانچێستەر سیتی، چێڵسی و ئاستۆن ڤیلا هەوڵی بەدەستهێنانی سێ كورسییەكەی دیكە دەدەن.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا مانچێستەر سیتی لە كۆی 35 یاریی لە 19 یاریی براوە بووە، 7 یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 64 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا ساوسامتن هەر زوو جارێكی دیكە دابەزیەوە چامپیۆنشیپ و وەرزی داهاتوو لەو خولە یاریی دەكات.

لە 35 یاریی ئەم وەرزە تەنیا دوو یارییان بردەوە پێنج یاریی یەكسان بوون و 28 یاریی دۆڕان.

بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ لە ریزبەندی كۆتایی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ساوسامتن بە بێ ئالبێرت گرۆنباک رووبەرووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

مانچێستەر سیتی بە بێ جۆن ستۆنز، ئاكێ، رۆدری و بۆب یاریی دەكات.

زانیاری یاریی

ساوسامتن لە كۆتا 15 یاریی پرێمەرلیگ تەنیا یەک یاریی لە مانچێستەر سیتی بردووەتەوە ( سێ یەكسان و 11 دۆڕان).

لە وەرزی 2004/05 مانچێستەر سیتی لە كۆی 25 یاریی تەنیا سێ یاریی بەرامبەر ساوسامتن دۆڕاوە و هەر سێ یارییەكە لە سانت ماری بووە.

ساوسامتن لەم وەرزەدا 28 یاریی پرێمەرلیگی دۆڕاندووە.

مانچێستەر سیتی چوار یارییە لەسەر یەک لە پرێمەرلیگ دەیباتەوە  ئەوەش زۆرترینە لەم وەرزەیدا.

جێریمی دۆكو لەم وەرزەدا زۆرترین بڕینی هەبووە ( 102 بڕین ).

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ساوسامتن

رامسدەیڵ

بێلیس، بێدناریك، كۆتچاپ، پیتەرس

ئوگۆچوكۆ، فێرناندێس، ویلنگتۆن

دیبڵینگ، ئۆنوچو، سولێمانا

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی

ئێدەرسن

 نونێس، دیاس، ئۆ رێلی، ڤاردیۆڵ

كۆڤاسیچ، گوندۆگان

بێرناردۆ، دی برۆین، دۆكو

مەرمووش

بابەتی زیاتر

Back to top button