ئیسپانیاگرنگترین

وردەکاری کۆبوونەوەکە؛ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیارێک لە بەرژەوەندی ریال مەدرید دەدات

دوو بڕیاری یەکلاییکردەوە دەدرێت..

Yariga App

یاریگا –

وردەکاری کۆبوونەوەی نێوان فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و لیژنەی ناوبژیوانانی وڵاتەکە ئاشکرا دەکرێت.

پێگەی ئێل چیرینگویتۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و لیژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا لەبارەی رووداوەکانی ئەم دواییە کۆبوونەتەوە و لەسەر چەند خاڵێک گفتوگۆیان کردووە بەڵام باسی کەناڵی ریال مەدریدیان نەکردووە.

پێگە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بڕیاردراوە لەمەودوا ناوبژیوانان بۆیان نییە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بکەن و بەهیچ شێوەیەک نابێت ئەو رووداوە دووبارە ببێتەوە.

هەروەها هەڵمەتێک لەگەڵ حکومەت بۆ پاراستن و پاڵپشتیکردنی ناوبژیوانان دەستپێدەکات و لەمەودوا رێوشوێنی تووند بۆ پاراستنیان دەگیرێتەبەر، بەڵام لە کۆبوونەوەکە بەهیچ شێوەیەک باسی کەناڵی فەرمی ریال مەدرید نەکراوە، کە بەردەوام هێرش دەکاتە سەر ناوبژیوانان.

هاوکات دوای کۆبوونەوەکە رافایل لۆزان، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ناوبژیوانانیش مرۆڤن و دەکرێت هەڵە بکەن، پێویستە بەیەکەوە کار بۆ بەرەوپێشبردنی بوارەکە بکەین و هاوکار و پاڵپشتی یەکتر بین.

25ـی نیسان و رۆژێک بەر لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، بۆیەکەمجار کۆبوونەوەی رۆژنامەوانی بۆ ناوبژیوانان ریکخرا. دێ بۆرگۆس ناوبژیوانی یارییەکە لە کۆنگرەکە دەستی بە گریان کرد و ریال مەدریدی بە ناوزڕاندنی تۆمەتبارکرد، لێدوانەکانی هەرایەکی گەورەی نایەوە.

ریال مەدرید لەوبڕوایەدابوو لیژنەی ناوبژیوانان بە ئەنقەست 24 کاتژمێر بەر لە یاریی کۆتایی ئەو کارەیان کردووە تاوەکو زیان بە دەروونی تیپەکە و بگەیەنن و ناوبانگی یانەکەش لەکەدار بکەن.

هەربۆیە یانەکە بایکۆتی کۆنگرەی رۆژنامەوانی و مەشقەکانی پێش یارییەکەی و سەرجەم بۆنە فەرمییەکانی یاریی کۆتایی کرد و هەڕەشەی کشانەوەی لە یارییەکەش دەکرد. بەڵام لەکۆتاییدا بە هەوڵی رافایل لۆوزان دۆخەکە هێمنکرایەوە و یارییەکە لەکاتی خۆی بەڕێوەچوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button