
یاریگا –
چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی رۆیشتنی لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
هەژماری فەرمی بایەر لیڤەركوزن لە پلاتفۆرمی ئێكس لە رۆیشتنی چابی ئاڵۆنسۆی لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
لە بەیاننامەكەی لیڤەركوزندا هاتووە:
دوای دوو ساڵ و نیو لە سەركەوتووترین قۆناخی مێژووی یانەكەمان، لە كۆتایی وەرز چابی ئاڵۆنسۆ ریزەكانی یانەكەمان جێدەهێڵێت.
Nach knapp 2½ Jahren und der erfolgreichsten Zeit in unserer Vereinsgeschichte wird unser Cheftrainer @XabiAlonso #Bayer04 zum Saisonende verlassen. pic.twitter.com/ErPeNP1bE7
— Bayer 04 Leverkusen (@bayer04fussball) May 9, 2025
ئاڵۆنسۆ لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی 2022 وەک راهێنەری بایەر لیڤەركوزن دەستنیشانكرا و توانی نازناوی بۆندسلیگا، جامی ئەڵمانیا و سوپەری ئەڵمانیا بباتەوە.