عێراق

گەڕمە بۆ یارییەکەی بەرامبەر شوڕتە داوای ناوبژیوانی دەرەوەی عێڕاق دەکات

سەرجەم خەرجیە داراییەکانی ناوبژیوان لە سەر گەڕمە دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی گەڕمە بۆ یاریی داهاتووی بەرامبەر شوڕتە کە لە یاریگای رەمادی دەکرێت رازی نابێت ناوبژیوانی عێڕاقی یارییەکە بەڕێوەببەن.

بە شێوەیەکی فەرمی گەڕمە بە نووسراوێک کە ئاڕاستەی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقی کردووە داوای ناوبژیوانی دەرەوە دەکات، بۆ یارییەکەیان بەرامبەر شوڕتە لە گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، گەڕمە داوای لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق کردووە کە ناوبژیوانی دەرەوە بۆ یارییەکە بێنن و ناوبژیوانی عێڕاقی یارییەکە بەڕێوەنەبەن.

هەر یانەیەک داوای ناوبژیوانی دەرەوە بکات دەبێت خەرجی ناوبژیوانەکان لە ئەستۆ بگرێت، گەڕمە رازی بووە کە خەرجی و شایستە داراییەکانی ناوبژیوانانی دەرەوەی عێڕاق لە ئەستۆ بگرێت بۆ یارییەکەی بەرامبەر شوڕته، کارگێڕی گەڕمە بڕی 250000000 دوو سەد و پەنجا ملیۆن دیناری عێڕاقی دەکەنە پاداشت بۆ یاریزانەکان لە بەرامبەر سەرکەوتن بەرامبەر شوڕتە.

بە کۆکردنەوەی 46 خاڵ گەڕمە لە ریزبەندی نۆیەمی خولەکە دێت و یەکەم وەرزیشە بەشداری خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەکات، شوڕتە بە 68 خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی خولەکە دێت و زەوڕاش بە هەمان خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button