ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ناوێكی نوێ بۆ شوێنگرتنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ ئاشكرابوو

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی زۆربەی سەرچاوەكان کارلۆ ئانچێلۆتی دوایین رۆژەکانی لە مەدرید بەسەردەبات و چابی ئاڵۆنسۆ شوێنی دەگرێتەوە.

ریال مەدرید تاوەكو ئێستا وەرزێكی بێ نازناوی هەبووە و تەنیا لالیگا ماوە هەوڵی بەدەستهێنانی بدات كە ئێستا بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركا، چابی ئاڵۆنسۆ شوێنگرەوەی كارلۆ ئانچێلۆتییە و گرێبەستەكەی بۆ ماوە سێ ساڵ و تاوەكو 2028 دەبێت.

تەواو؛ چابی ئاڵۆنسۆ پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید وەردەگرێت

بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلاتنبێرگ لە تۆڕی سكای سپۆرتس، سێسک فابرێگاس بەربژێرێكی دیكەیە بۆ شوێنگرتنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ.

فابرێگاس لە سەرەتای وەرزی رابردوو ئەركی راهێنەرایەتیكردنی كۆمۆی ئیتاڵی وەرگرت و توانی یانەكە لە ریزی سێریا ئەی بهێڵێتەوە و لە پلەی دەیەمی ریزبەندی دێن.

ئاماژە بەوەشكراوە، جیا لە فابرێگاس، تێن هاخ، چاڤی و ئاربێلوا پاڵێوراوی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی بایەر لیڤەركوزنن.

سێسک فابرێگاس

بابەتی زیاتر

Back to top button