
یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی شوێنگرەوەی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری ئێستای یانەكەی دەستنیشانكردووە.
چارەنووسی کارلۆ ئانچێلۆتی لە ریال مەدرید یەكلاییبووەتەوە و راهێنەرەكە ریزەكانی یانەكە جێدەهێڵێت.
ئانچێلۆتی و سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل رێککەوتن. 12ی ئەم مانگە، ئانچێلۆتی و یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل گرێبەستەکەیان واژۆ دەکەن.
بەگوێرەی رێککەوتنی سەرەتایی نێوان ئانچێلۆتی و یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل، دوای تەواوبوونی لالیگا، کارلۆ دەچێتە بەڕازیل و ئەرکە نوێیەکەی دەستپێدەکات.
بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركا، چابی ئاڵۆنسۆ شوێنگرەوەی كارلۆ ئانچێلۆتییە و گرێبەستەكەی بۆ ماوە سێ ساڵ و تاوەكو 2028 دەبێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، چابی ئاڵۆنسۆ دەستیكردووە بە سەرپەرشتیكردنی گواستنەوەكانی ریال مەدرید بۆ بەهێزتركردنی ریزەكانیان لە گواستنەوەكانی هاوینەدا و پلانەكانی بازاڕی گواستنەوەی پەسندكردووە.
پلانەكانی ریال مەدرید لە مێركاتۆی هاوینەدا:
- ئالێكساندەر ئارنۆڵد; تەواو بووە.
- گواستنەوەی بەرگریكارێكی باڵی چەپ.
- گواستنەوەی بەرگریكارێكی دڵی بەرگری( دین هیوسن بژاردەی یەكەمە).
- گواستنەوەی ناوەڕاستكارێک.
هەروەها چارەنووسی پینتۆس لەگەڵ ریال مەدرید دیار نییە، چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری جەستەیی لەگەڵ خۆی دەهێنێت.
