سعوودیەگرنگترین

ئیسپانیەک رازی بووە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی هیلالی سعوودی وەربگرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالی سعوودی راهێنەری نوێیان دۆزیوەتەوە و رەزامەندییان پیشاندراوە بۆ وەرگرتنی پۆستە چۆڵەکە لەدوای جیابوونەوەیان لە خۆرخێ خیسۆس لە هەفتەی رابردوودا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مەیل سپۆرتی بەریتانی، هیلال ئۆفەری پێشکەش بە مارکۆ سیلڤای فوڵهام کردووە. ئەو راهێنەرە ئیسپانیەش بە فەرمی رەزامەندیی پیشانداوە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.

هیلال سەرباری خەرجکردنی پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەکاندا بۆ خیسۆسی راهێنەری پێشوویان، بەڵام وەرزێکی نابەدڵیان بەڕێکرد کە بە سفڕ نازناوەوە کۆتایی بە وەرزەکە دەهێنن.

ئێستا یانە سعوودیەکە چاوی لە لێهاتوویی سیلڤایە کە ئەم وەرزە تا قۆناخێکی زۆر فوڵهامێکی ئاستبەرزی لە پرێمەرلیگ پیشاندەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button