بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سەرۆک پەسەندی کرد؛ بارسێلۆنا لەنێوان دوو ئامانجە گەورەکەدا خۆی یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دەیەوێ پلانە گەورەکانی لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەی دێت جێبەجێ بکات و ریزەکانی بە هێنانی ئەستێرە دیارەکانی ئەوروپا تۆکمەتر بکات.

لە دوو مێرکاتۆی رابردوودا بارسا تەنها دانی ئۆلمۆی گواستەوە ئەویش هاوینی رابردوو لە یانی لایپزیگی ئەڵمانی کە 60 ملیۆن یۆرۆی تێچوو. بەڵام کۆتا دەنگۆکان باس لە فرۆشتنی ئەو یاریزانە دەکەن و نرخی 70 ملیۆن یۆرۆی خستووەتەسەری.

بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی خستە لیستی فرۆشتنەکانیەوە

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە یانە کاتالوونیەکە، کارگێڕی بلاوگرانا لەنێوان نیکۆ ویلیامزی ئاتلێتیک بیلباو و رافایل لیاوی ئەیسی میلاندا ئەوەی دووەمیانی پەسەندکردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە خودی خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا زیاتر بە ئەستێرە پۆرتوگالیەکە سەرسامە وەک لە نیکۆی هاونیشتیمانیی.

ئەم نیازەی بارسا لەکاتێکدایە هێشتا قەیرانە داراییەکەی تێنەپەڕاندووە کە بتوانێ گرێبەستی گەورە ئەنجام بدات. بەڵام بە فرۆشتنی ئۆڵمۆ دەتوانێت بڕە پارەیەکی باش بهێنێتەوە بۆ خەزێنەکەی تا هەندێ دەستکراوەبێت لە مێرکاتۆکەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button