ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا بۆ مەشقەکان دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لەکاتێکی هەستیار و بەر لە رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید تواناکانی ئەستێرەیەکی بۆ دەگەڕێتەوە.

بەشێوەیەکی فەرمی ئالێخاندرۆ باڵدێ، بەرگریکاری لاوی ئیسپانی پاش نزیکەی سێ هەفتە دابڕان بەهۆی پێکان، ئەمڕۆ گەڕایەوە مەشقە بەکۆمەڵەکانی بارسێلۆنا و لەگەڵ تیپەکەی مەشقی کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی رۆژنامەی ئاس خاڤی میگیل، بۆ یاریی کلاسیکۆ جێرارد مارتین سەرەکی دەبێت، چونکە باڵدێ %100 ئامادە نییە و ناتوانێت بەشێوەی سەرەکی یاریی بکات، بەڵکو دەتوانێت 20 بۆ 25 خولەک یاریی بکات و هانزی فلیک دەتوانێت لە گێمی دووەم سودی لێ وەربگرێت.

یەکشەممەی داهاتوو لە یارییەکانی گەڕی 35ـی لالیگا کاتژمێر 17:15 بەکاتی هەولێر بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری ریال مەدرید دەکات.

کاتالوونییەکان بە بردنەوەی کلاسیکۆ بە رێژەیەکی زۆر نازناوەکە یەکلایی دەکەنەوە، لە ئەگەری دۆڕانیش جیاوازییەکەیان لەگەڵ ریال مەدریدی دووەم دەبێت بە یەک خاڵ و کێبڕکێی لالیگا تاوەکو کۆتا گەڕ بەردوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button