بارسێلۆنا بەرگریکارێکی پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە

یاریگا –
بارسێلۆنا بیر لە گواستنەوەی ریس جەیمس، بەرگریکاری ئینگلیزی چێڵسی دەکاتەوە.
رۆژنامەی ئێل ناسیۆنالی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینە گرێبەست لەگەڵ ریس جەیمسی بەرگریکاری باڵی راستی چێڵسی واژۆ بکات.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، یانە لەندەنییەکە ئامادەیە دەستبەرداری بەرگریکارە 25 ساڵانییەکە ببێت و لە بەرامبەردا داوای نزیکەی 25 ملیۆن پاوەند دەکەن.
🚨 Barcelona are considering a move to sign Reece James, with Chelsea valuing the right-back at around £25M.
(Source: El Nacional) pic.twitter.com/XUZBCNpvFy
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) May 7, 2025
جەیمس تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی هەیە، بەڵام بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە.
هەر بەهۆی دابەزینی ئاستی، بەهای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان لە 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ دابەزیووە.
هاوکات یانە کاتالوونیەکە لە هاوینی 2030 هەوڵی گواستنەوەی جەیمسی دا بەڵام سەرکەوتوو نەبن، دەیانەوێت لەم هاوینە بە ئامانجەکەیان بگەن و گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.