یاریگا

چاوپێکەوتنی جۆن سینا؛ تۆمارکردنی مێژوو بە بردنەوەی حەڤدەیەمین پشتێنی جیهانیی WWE

Yariga App

یاریگا –

چاوپێکەوتنی جۆن سینا؛ تۆمارکردنی مێژوو بە بردنەوەی حەڤدەیەمین پشتێنی جیهانیی WWE.

ئەستێرەی ناودار جۆن سینا توانی ناوی خۆی لە مێژووی زۆرانبازیدا بە پیتی زێڕین تۆماربکات دوای ئەوەی لە نمایشی “ڕەیسڵمانیا”ی ئەمساڵدا، حەڤدەهەمین نازناوی جیهانیی بەدەستهێنا. سینا لە یاریگایەکی پڕ لە هاندەر و لە کەشێکی پڕ جۆشدا، پشتێنی جیهانیی ئەندسپویتدی لە پاڵەوانی پێشوو “کۆدی ڕۆدز” سەندەوە و بەمەش ریکۆردی مێژوویی زۆرترین بردنەوەی پشتێنی جیهانی تۆمارکرد.

وەرچەرخانێکی سەرنجڕاکێش لە ژیانی پیشەیی جۆن سینا ئەو کاتە روویدا کە مانگێک بەر لەم سەرکەوتنە، لە نمایشی “ئێلیمینەشن چەیمبەر”دا، هاوپەیمانییەکی چاوەڕواننەکراوی لەگەڵ “زەڕۆک”ی ئەکتەر و زۆرانبازی دیار و ناسراو پێکهێنا. ئەم هەنگاوە سەرسوڕهێنەرە، کەسایەتی سینای لە زۆرانبازێکی خۆشەویستی جەماوەرەوە گۆڕی بۆ شەڕانگێزێک کە تەنها ئامانجی بردنەوەی کۆتا پشتێنی خۆی بوو.

لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمساڵ دواهەمین ساڵی بەشداریکردنی جۆن سینا دەبێت لە گۆڕەپانی WWE. ئەم هۆکارە وایکرد کە سینا ڕازی بێت بە گۆڕینی کەسایەتی خۆی بۆ شەڕانگێز، بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ژیانی پیشەگەری خۆی بەدرەوشاوەی بەبردنەوەی کۆتا پشتێنی جیهانی و تۆمارکردنی ناوی لە لیستی گەورەترین زۆرانبازانی مێژووی WWEدا.

لەچاوپێکەوتنێکی تایبەتی دوای نمایشی “رەیسڵمانیا”، سینا باسی لە هەستی خۆی کرد دوای ئەم سەرکەوتنە مێژووییە و وەڵامی پرسیارەکانی جەماوەر و رۆژنامەنووسانی دایەوە سەبارەت بە داهاتووی و ئەو میراتەی لە جیهانی زۆرانبازیدا بەجێی دێڵێت.

دۆبلاژ: جەلیل جەمال
پێداچوونەوە: پەیوەند محەمەد
بەرهەمی خوێندکارێکی بەشی زمانی ئینگلیزی/زانکۆی هەڵەبجە

بابەتی زیاتر

Back to top button