بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مان سیتی بە پارەیەکی خەیاڵیەوە لە شوێنگرەوەی رۆدری و دی برۆین دەچێتەپێش

دوو ئەستێرەی هەمان یانەی دەستنیشانکردووە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی دەیەوێ بەزوویی بچێتە نێو بازاڕی گواستنەوەی هاوینە و لەئێستاوە دوو یاریزانی هەمان یانەی کردووەتە ئامانج.

سیتی ئەگەرچی لە مێرکاتۆی زستانە چالاک بوو، بەڵام بە بڕیاری رۆیشتنی کێڤن دی برۆین کەلێنێکی گەورەی لە هێڵی ناوەند بۆ دروستدەبێت، ئەوە و هەروەها گومانی گەڕانەوەی رۆدری بۆ هەمان ئاستی ساڵانی پێشووی بەتایبەت دوای ئەو پێکانەی کە چەندین مانگە لە یاریگاکانی دوورخستووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی فیچاخێسی ئیسپانی، سیتیزنس هەریەکە لە ئێبێرێچی ئیزێ و ئادام وارتنی لە یانەی کریستاڵ پاڵاس دەوێت و بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 120 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەیان ئامادەکردووە.

سیتی لەم هەوڵەیدا ئەرکی ئاسان نابێت. بەوپێیەی ئەو دوو یاریزانەی دەستنیشانیکردوون هاوکات جێی بایەخی یانە گەورەکانی دیکەی ئەوروپان بەتایبەت وارتن کە بایرن و میونشن و ریال مەدریدیش گرنگی بە تواناکانی ئەو یاریزانە 21 ساڵیە دەدەن بۆ پێگەی ناوەڕاستی بەرگریی.

هەرچی ئیزێی یاریزانی ناوەڕاستی هێرشبەرییە، سەرباری خراپی دۆخی کریستاڵ پاڵاس، کەچی لەم وەرزە لە 39 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا توانیویەتی 10 گۆڵ و 11 ئەسێست بکات و هۆکارێکی گەورەبوو لەپش گەیشتن پاڵاس بە فیناڵی جامی یەکێتی ئینگلتەرا کە 17ی ئەم مانگە رووبەڕووی سیتی دەبنەوە. هەربۆیە مان سیتی بە شوێنگرەوەیەکی نموونەیی دەبینن بۆ شوێنی دی برۆین.

بابەتی زیاتر

Back to top button