ئیسپانیاگرنگترین

چارەنووسی یاریزانێکی بارسێلۆنا بۆ یاریی کلاسیکۆ یەکلابووەوە

Yariga App

یاریگا –

باڵدی کە بەهۆی پێکانەوە لە یاریی بەرامبەر ئینتەر میلان بێبەش بوو، بۆ یاریی کلاسیکۆش ئامادە نابێت.

خاڤی میگێل رۆژنامەنووسی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لەوانەیە رۆژی شەممە ئالیخاندرۆ باڵدی گڵۆپی سەوزی بۆ هەلبکرێت بۆ ئەوەی بەشداریی یاریی کلاسیکۆ بکات، بەڵام لە هیچ دۆخێکدا باڵدی بەشداریی یاریی کلاسیکۆ ناکات، بەڵکو لەو یارییەش هەر جیرارد مارتن سەرەکییە.

رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە راشیگەیاندووە، ئینیگۆ مارتینێز بۆ یارییەکەی یەکشەممە ئامادەیە و لە یاریی کلاسیکۆی یەکشەممە هاوشێوەی یارییەکەی ئینتەر میلان، هەریەکە لە جیرارد مارتن، ئینیگۆ مارتینێز، پاو کوبارسی و ئێریک گارسیا لە هێلی بەرگری بلاوگرانا یاریی دەکەن.

رۆژی یەکشەممە کاتژمێر 05:15 ریال مەدرید لە گەڕی سی و پێنجەمی لالیگا دەبێتە میوانی بارسێلۆنا، کە بارسا بە کۆکردنەوەی 79 خاڵ پێشەنگی لالیگای گرتووە و ریال مەدریدیش بە 74 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button