ئینگلتەرا

لیڤەرپوول درێسی واژۆکراوی یاریزانانی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشێت

درێسی سەڵاح بە بەهاترینە...

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی لیڤەرپوول، دوای ئەوەی یانەکەیان نازناوی پرێمەرلیگیان بەدەستهێنا، زیاتر پێشوازییان لە کڕینی درێسی واژۆکراوی محەمەد سەڵاح کرد.

دوای چەند رۆژێک لە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ، لیڤەرپوول رایگەیاند کە درێسی ئەستێرەی یانەکەیان، محەممەد سەڵاح دەخەنە زیادکردنی ئاشکراوە و نرخەکەی دەگاتە 17 هەزار دۆلار.

جگە لە درێسی سەڵاح، هاندەرانی لیڤەرپوول لە سەرانسەری جیهان چانسی خاوەندارێتی درێسی واژۆکراوی ئەو یاریزانانەیان دەبێت کە لە یەکێک لە پاڵەوانێتیە بەناوبانگەکانی مێژووی یانەکەدا یارییان کردووە.

دوابەدوای بردنەوەی ریدز بە ئەنجامی 5-1 لە تۆتنهام لە یاریگای ئەنفێڵد و مۆرکردنی نازناوی پرێمەرلیگ، درێسی چەند یاریزانێکی سەرەکی کە لەو یارییە یەکلاکەرەوەی نازناوەکەدا یارییان کردبوو، لەلایەن یانەکەوە خرایە زیادکردنی ئاشکرا.

بەناوبانگترین درێس ئەو درێسە بوو کە محەمەد سەڵاح واژۆی لەسەر کرد دوای ئەوەی یانەکە نازناوی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا. درێسەکەی بە کۆی گشتی نرخی گەیشتە 17 هەزار دۆلاری ئەمریکی، کە بەرزترینە بۆ هەر یاریزانێکی لیڤەرپوول، لە بەرامبەردا درێسەکەی ڤان دایک نرخی 9 هەزار دۆلار بووە و بە نزیکەی هەمان بڕە پارە فرۆشراوە، درێسەکەی لویس دیازیش بە بەهای شەش هەزار دۆلار پێشنیاری بۆ کراوە.

بە گوێڕەی راگەیاندنی یانەکە، ئەم زیادکردنە ئاشکرایە تاوەکوو 31 ئەم مانگە بەردەوامە و هاندەرانی رێدز لەسەرتاسەری جیهان دەتوانن بەشداری پێشبڕکێی بەدەستهێنانی درێسەکە بکەن.

سەڵاح گۆڵکاری پرێمەرلیگە، بە تۆمارکردنی 28 گۆڵ رۆڵی سەرەکی بینی لە نازناوی بیستەمی تیپەکەدا. بەم دواییە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button