
یاریگا –
وادەی دەستبەکاربوونی ئەلۆنسۆ لە ریال مەدرید ئاشکرابوو، راهێنەرە ئیسپانییەکە سەرەتای مانگی داهاتوو دەبێتە راهێنەری یانە مەدریدییەکە.
رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی ئاشکرایکردووە، چابی ئەلۆنسۆ بۆ مۆندیالی یانەکان راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید دەکات، کە پێشتر دەنگۆ هەبوو ریال مەدرید بەتایبەت بۆ مۆندیالی یانەکان راهێنەرێکی کاتی دەستنیشان بکات، دواتر ئەلۆنسۆ ببێتە راهێنەری یانە مەدریدییەکە.
رادیۆیە ئیسپانییەکە راشیگەیاندووە، ئەلۆنسۆ سەرەتای مانگی داهاتوو پێش دەستپێکی مۆندیالی یانەکان ئەرکی راهێنەرایەتی ریال مەدرید دەگرێتە ئەستۆ، کە رۆژی 14ـی مانگی داهاتوو مۆندیالی یانەکان لە ئەمریکا دەستپێدەکات.
ئالێکساندەر ئارنۆڵد مانگێک زووتر دەبێتە یاریزانی ریال مەدرید
وابڕیارە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی لالیگا، کارلۆ ئەنچیلۆتی واز لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید بهێنێت و چابی ئەلۆنسۆ راهێنەری ئێستای بایەر لیڤەرکوزن شوێنی بگرێتەوە، لەکاتێکدا پێشتر تۆڕی وەرزشی رێلێڤۆی ئیسپانی رایگەیاندبوو، سانتیاگۆ سۆلاری بە کاتی لە مۆندیالی یانەکان ئەرکی راهێنەرایەتی ریال مەدرید دەگرێتە ئەستۆ، چونکە ئەلۆنسۆ ئامادە نییە راستەوخۆ لە مۆندیالی یانەکان ببێتە راهێنەری لۆس بلانکۆس.
ئالێکساندەر ئارنۆڵدیش نزیکە زووتر گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ بکات و لە ئەمریکا لەژێر سەرپەرشتی ئەلۆنسۆ بەشداریی مۆندیالی یانەکان بکات.