ئیسپانیاگرنگترین

لامین یامال هەڕەشە لە ریال مەدرید دەکات

بەڵێنی گەورە بە کاتالوونییەکان دەدات..

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد و لامین یامالیش بەڵێنی گەورە بە هاندەران دەدات.

شەوی رابردوو 6ـی ئایار لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ ئینتەر میلان لە جۆزێپی میاتزا میوانداری بارسێلۆنای کرد و لە یارییەکی دراماتیکی 4-3 لە یانە کاتالوونییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی.

لامین یامال، هێرشبەری لاوی بارسێلۆنا پاش شکستە سەختەکەیان پەیامێکی بڵاویکردووەتەوە، بەڵێنی گەڕاندەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ کامپ نو دەدات و لە ئێستاوە خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدریدیش ئامادە دەکات.

هەموو هەوڵی خۆماندا، ئەم ساڵ سەرکەوتوو نەبووین بەڵام دەگەڕێینەوە و هەرگیز گومانتان لەوە نەبێت هاندەرانی بارسێلۆنا. ناوەستین تاوەکو بارسێلۆنا دەگەڕێنینەوە جێگای راستەقینەی خۆی، بۆ لووتکە. بەڵێندەدەم چامپیۆنزلیگ دەگەڕێنمەوە بارسێلۆنا و ناوەستم تاوەکو بەڵێنەکەم دەبەمە سەر، یەکشەممە یارییەکی دیکەی کۆتاییمان هەیە، پێویستە هەموومان پێکەوە بین، ڤیسکا بارسا.

یەکشەممە 11ـی ئایار لە یارییەکانی گەڕی 35ـی لالیگا بارسێلۆنا میوانداری ریال مەدرید دەکات، کاتالوونیەکان لە ئەگەری بردنەوەی ئەو یارییە بە رێژەیەکی زۆر نازناوی لالیگا لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی دەکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button