پریڤیوی یاریی پاریس سانجێرمان V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمشەو لە دووەم یاریی قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ پاریس سانجێرمان میوانداری ئارسیناڵ دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان پاریس سان جێرمان لە یاریگای پارک دۆ پرێنسی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاری

یاریی چوون لە یاریگای ئیمارات پاریس سانجێرمان بە تاكە گۆڵێكی عوسمان دێمبێلێ یارییەكەی لە ئارسیناڵ بردەوە.
شەوی رابردوو لە یارییەكی دراماتیكیدا ئینتەر میلان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ و بە كۆی هەردوو یاری 7-6 لە بارسێلۆنای بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
ئارسیناڵ لە قۆناخی چارەكۆ كۆتاییدا رووبەرووی ریال مەدرید بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 5-1 یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشكۆتایی.
لە بەرامبەردا پاریس سانجێرمان لە قۆناخی چارەكی كۆتاییدا بە ئەنجامی هەردوو یاریی 5-4 لە ئاستۆن ڤیلای بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشكۆتایی.
هەردوو یانە لە مێژوودا شەش جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە و ئارسیناڵ دوو یاریی بردووەتەوە و سێ یارییش یەكسان بوون و پاریسیش یەک یاریی براوە بووە.
لە یارییەكانی نێوانیان ئارسیناڵ حەوت گۆڵی كردووە و پاریسیش پێنج گۆڵ.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
پاریس سانجێرمان بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی كێمبێپێ بێبەش دەبێت.
لە بەرامبەردا ئارسیناڵ بە بێ كای هاڤێرتز، گابریێل ماگالاش، گابریێل خێسوس، ریكاردۆ كالافیۆری، جۆرجینیۆ و تۆمیاسو رووبەرووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.
زانیاری یاریی
ئارسیناڵ و پاریس سانجێرمان دەیانەوێت بۆ یەكەمجار لە مێژووی یانەكەیاندا نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنن.
ئارسیناڵ بەرامبەر یانە فەڕەنسیەكان 31 یاریی كردووە و لە 17 یاریی براوە بووە و هەشت یاریی یەكسان بووە و شەش یاریی دۆڕاوە.
پاریس بەرامبەر یانە ئینگلیزیەكان 36 یاریی كردووە و 12 یاریی بردووەتەوە و نۆ یاریی یەكسان بووە و لە 15 یاریی دۆڕاوە.
پاریس سانجێرمان لە كۆتا چوار یاریی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای خۆی سێ بردنەوەی بەدەستهێناوە و 14 گۆڵی كردووە.
ئارسیناڵ لە كۆتا چوار یاریی چامپیۆنزلیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە سەرجەمیان براوە بووە.
پاریس سانجێرمان لە ساڵی 2025 تەنیا چوار یاریی دۆڕاوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاریس سانجێرمان
دۆناروما
حەكیمی، ماركینیۆس، پاچۆ، مێندێس
ڤیتینیا، فابیان، نێڤێش
كڤارا، دێمبێلێ، دۆوی