چامپیۆنزلیگگرنگترین

ناوبژیوانە بەناوبانگەکەی لالیگا؛ ستەم لە بارسێلۆنا کرا

Yariga App

یاریگا –

ماتیۆ لاهۆز بڕیارێکی ناوبژیوانیی یارییەکەی نێوان ئینتەر میلان و بارسێلۆنا شیکردەوە، کە پێی وایە ئەوەی لە جووڵەیەکدا هێنریک میخیتاریان بەرامبەر لامین یامال ئەنجامیدا، هیچی کەمتر نەبوو لەو دیمەنەی پاو کوبارسی لە دژی لاوتارۆ مارتینێز ئەنجامیدا. کەچی، وەک لاهۆز دەیڵێت، ئەوەی ئینتەر لە گێمی یەکەم کرا بە لێدانی سزا دژی بارسا، بەڵام بۆ حاڵەتەکەی یامال لە خولەی 68 کە یارییەکە هێشتا 2-2 بوو، مارچینیاکی ناوبژیوان بە لێدانی راستەوخۆ هەژماریکرد ئەگەرچی شوێنی فاوڵەکە لە ناوچەی سزای ئینتەر بوو.

لاهۆز کە لە 2008-2023 وەک یەکێک لە ناوژیوانە دیارەکانی ئەوروپا کاری دەکرد لە خولی ئیسپانی و یارییە نێودەوڵەتیەکان، وتی

ئەوەی میخیتاریان بەرامبەر یامال ئەنجامیدا پێناڵتیەکی روون بوو. لەو دیمەنەدا دوو جار لە یامالی دا، جارێک لە دەرەوەی ناوچەی سزا و جارێکیش ناوچەی سزا کە یامالی بە زەویدا خست.

ماتیۆ بەرگریی زیاتری لە بۆچوونەکەی کرد و نموونەی حاڵەتەکەی گێمی یەکەمی ئینتەری هێنایەوە و هەڵەی مارچینیاکی ناوبژیوانی دیاریکرد و وتی

بۆ لێدانەکەی کوبارسی، ناوبژیوان تەنها پشتی بە یەک کامێرا بەست. هەر بۆیەش ڤار دەستێوەردانی کرد. ئەگەر مارچینیاک دەیویست دیمەنەکە ڕوونتر  ببینێ، ئەی بۆچی بۆ ئەوەی یامال نەڕۆشت و وای نەکرد؟ بە بۆچی من ئەوەش پێناڵتی بوو.

 

یارییەکە 4-3 لە بەرژەوەندی ئینتەر کۆتایی هات و بە کۆی ئەنجامی چوون و گەڕانەوە 7-6 نوێنەری ئیتاڵییەکان سەرکەوتن بۆ فیناڵی پاڵەوانێتیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button