
یاریگا –
دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر نەفت شکستی هێنا و راهێنەری تیپەکەش بەڵێنی باشتر بوون بە هاندەران دەدات.
لە گەڕی 32ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی کارەبا بوویەوە و یارییەکەشی 1 _ 0 دۆڕاند، یانیک زاکیری و کریم دەروێش دوو ئەستێرەی دهۆک بە هۆکاری وەرگرتنی کارتەوە نەیانتوانی بەشداریی یارییەکە بکەن.
مەسعود میڕال راهێنەری دهۆک دوای تەواو بوونی یارییەکە بەمشێوەیە هۆکاری شکستەکەی باسکرد و گوتی:
پیرۆزبایی لە نەفت دەکەم خاوەن راهێنەر و چەند یاریزانێکی باشن، بە تەواوی کۆنتڕۆڵی یاریگا لە ژێر دەستی ئێمە دابوو چەند هەلێکیشمان دروستکرد بەڵام گۆڵمان تۆمار نەکرد، وەکو ئاست لە یارییەکانی تر باشتر بووین، هەندێ جار لە تۆپی پێ ئاسانترین کار دەبێتە قورسترین، یاریزانەکانمان لە تۆپ گواستنەوەکان چەند هەڵەیەکی ئاسانیان کرد کە لە بەرژەوەندی تیپی بەرامبەر شکایەوە، بەڵێن بە هاندەرانمان دەدەین کە لە داهاتوودا باشتر دەربکەین و ئەنجامەکان بەدڵی ئەوان بێت.
دهۆک یاریی داهاتووی هەر لە بەغدا لە 10ـەی ئەم مانگە بەرامبەر تەڵەبە کە یاریی دواخراوی قۆناخی یەکەمی خولەکەیە، دواتر جارێکی دیکە لە 14ـەی ئەم مانگە لە دهۆک رووبەڕووی تەڵەبە دەبێتەوە.
هەڵۆکانی چیا لە کۆی 26 یاریی خاوەن 47 خاڵن و لە ریزبەندی هەشتەم دێن و شەش یاریی دواخراویشی هەیە، بەم سەرکەوتنە نەفت لە خانەی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت بە 48 خاڵ.