عێراقکوردستان

زاخۆ بەبێ ئەمجەد عەتوان بۆ دیداری زەوڕا ئامادەیە

راهێنەری نوێی زاخۆ بە دوای یەکەم سەرکەوتن دەگەڕێت لەگەڵ تیپەکەی

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ بەبێ ئەمجەد عەتوان ئەستێرەی تیپەکەی  کۆتایی بە ئامادەکارییەکان هێنا بۆ یارییەکەی بەرامبەر کارەبا.

لە گەڕی 32ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، چوارشەممە ( 7ـی ئایاری 2025 ) لە یاریگای زەوڕا کاتژمێر 8:30ـی شەو زاخۆ رووبەڕووی کارەبا دەبێتەوە، عەبدولغەنی شەهد راهێنەری زاخۆ دووەم یارییە ئەرکی سەرپەرشتیکردنی تیپەکە دەکات دوای یەکسان بوونی لە یاریی رابردوو بەرامبەر زەوڕا.

بە سەرکەوتن بەرامبەر کارەبا راهێنەری زاخۆ دەیەوێت لەگەڵ تیپەکە یەکەم سەرکەوتن تۆمار بکات و زاخۆش بگەڕێنێتەوە رێچکەی سەرکەوتنەکانی، بەڵام ئەمجەد عەتوان ناوەڕاستکار و ئەستێرەی تیپەکە لەگەڵ ژیلوان حەمەد بەهۆی پێکانەوە بۆ یارییەکە ئامادە نابن.

زاخۆ و کارەبا لە مێژوودا 23 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، کوڕانی خابوور لە نۆ یارییدا براوە بوون و کارەباش لە شەش یارییدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و لە هەشت یارییشدا یەکسان بوونە، زاخۆ 28 گۆڵی کردووە و کارەبا 20 گۆڵی تۆمار کردووە، لە وەرزی 2022 لە یاریی پێش کۆتایی جامی عێڕاقیش کارەبا 2 _ 0 براوە بووە.

بە سەرکەوتنی تەڵەبە بەرامبەر کەربەلا زاخۆ کەوتە ریزبەندی چوارەم بە 53 خاڵ، لە ئەگەری سەرکەوتنی بەرامبەرکارەبا جارێکی دیکە ریزبەندی سێیەم وەردەگرێتەوە، کارەبا بە 41 خاڵ لە ریزبەندی 11ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button