رافینیا ژمارەیەکی ئەفسانەیی له چامپیۆنزلیگ یەکسانکردەوە

یاریگا –
رافینیای ئەستێرەی بارسێلۆنا بەردەوامە لە ژمارە نایابەکانی ئەم وەرزەی و، ئەمجارەیش ریکۆردێکی مێژوویی چامپیۆنزلیگی یەکسانکردەوە.
لە یاریی گەڕانەوەی پێش کۆتایی پاڵەوانێتیەکە بەرامبەر ئینتەر میلان کاتێک یارییەکە تا خولەکی 87 بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان بەردەوامبوو، ئەستێرە بەڕازیلیەکە توانی خۆی دەربخات و گۆڵی پێشکەوتن لە خاوەن ماڵ تۆماربکات. ئەوە پێش ئەوەی ئاچێربی بەرگریکاری ئیتاڵی لە خولەکی +94 یارییەکە یەکسانبکاتەوە بۆ درێژەکێشان بۆ دوو چارەکی زیادکراو.
بەو گۆڵەی لە تۆڕی ئینتەر، رافینیا ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 13 گۆڵ لەم وەرزەی پاڵەوانێتیەکە بەرزکردەوە. ئەوە لەپاڵ ئەو 8 ئەسێستەی کە بۆ هاوتیمەکانی کردووە.
بە بەشداریکردنی لە 21 گۆڵدا لە میانی یەک وەرزی چامپیۆنزلیگ، رافینیا توانی ژمارە ئەفسووناوییەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی 2013 یەکسانبکاتەوە.
21 – Raphinha has now equalled Cristiano Ronaldo’s competition record from 2013-14 of 21 goal involvements in a single UEFA Champions League campaign (13 goals, 8 assists). Ballon. #INTBAR pic.twitter.com/fc6Sf6SbZW
— OptaJoe (@OptaJoe) May 6, 2025
بە کۆی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە، ئینتەر 7-6 لە بارسای بردەوە و خەونی شکاندنی ریکۆردەکەی لای رافینیای خستە وەشانەکانی دیکەی چامپیۆنزلیگ.
لە کۆی 52 یاریی لەم وەرزە بە درێسی بلاوگرانا، ئەو یاریزانە توانیویەتی 31 گۆڵ و 25 ئەسێست بکات و وەک پاڵێوراوێکی بەهێز بۆ بردنەوەی باڵۆندۆر ناوی بهێنرێت.