هەندرێن دووەم وەرزە لەسەریەک ئاکرێ بێبەش دەکات لە نازناوی جامی هەرێمی کوردستان
هەندرێن گەیشتە یاریی کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان

یاریگا –
هەندرێن لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە ئاکرێی بردەوە و جارێکی دیکە ئاکرێی لە نازناوی جامی هەرێمی کوردستان بێبەش کرد.
لە یاریی پێش کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان و لە نێو یاریگای ئاکرێ، هەندرێن بە ئەنجامی 1 _ 0 لە ئاکرێی بردەوە و گەیشته یاریی کۆتایی، وەرزی رابردوو لە یاریی کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان هەندرێن لە ئاکرێی بردەوە و بووە پاڵەوانی جامەکە، دووەم وەرزە هەندرێن ئاکرێ لە پاڵەوان بوونی جامەکە بێبەش دەکات.
یاریی کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان لە 21ـەی ئەم مانگە لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت، تا ئێستا یاریگاکە دیارینەکراوە بەڵام یاریگای یەکەمی فرانسۆ هەریری و یاریگای ئاڕاڕات لە پیرمام لە سەر مێزی گفتوگۆی بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانە بۆ ئەوەی یاریی کۆتایی تێدا بەڕێوەبچێت.
هەندرێن لە یاریی کۆتاییدا رووبەڕووی زاخۆ دەبێتەوە، زاخۆ لە 20ـی مانگی رابردوو 4 _ 0 لە کفری بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا گەیشتە یاریی کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان.