چامپیۆنزلیگگرنگترین

شۆک؛ موژدەیەکی خۆش بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا لەبارەی یارییەکەی ئینتەر میلان

کەس پێشبینی ئەمەی نەدەکرد

Yariga App

یاریگا –

لیڤاندۆڤسکی هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کردووە، کەمتر لەو ماوەیەی پێویستی بوو لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و داوای کردووە ئەمشەو سەرەکی بێت.

تۆڕی وەرزشی رێلێڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا داوای لە هانزی فلیک راهێنەری یانەکەی کردووە، ئەمشەو لە یاریی بەرامبەر ئینتەر میلان بە سەرەکی یاریی پێبکات، لەکاتێکدا بەهیچ شێوەیەک پێشبینی نەدەکرا بۆ ئەم یارییە بەردەست بێت.

رێلێڤۆ راشیگەیاندووە، لیڤاندۆڤسکی بەهۆی ئەو پێکانەی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ تووشی بوو، پێشبینی دەکرا بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریکردن داببڕێت، بەڵام تەنیا دوای دوو هەفتە گەڕاوەتەوە و بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، کەس پێشبینی دەکرد بۆ یاریی ئەمشەو بەرامبەر ئینتەر میلان ئامادە بێت.

پێشتر میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردبوو، فلیک بەنیازە لە یاریی ئینتەر هێرشبەرە پۆڵەندییەکە لەسەر کورسی یەدەک دابنێت و یاریی بە فێران تۆرێس بکات، بەڵام لیڤا دەیەوێت لەو یارییە چارەنووسسازە بە سەرەکی یاریی بکات.

Image

رێلێڤۆ لێدوانی رۆژنامەنووسانی پۆڵەندای وەرگرتووە، پۆڵەندییەکان بڕوایان وایە ئەمشەو لیڤا سەرەکی دەبێت، چونکە هەرگیز پێشتر تووشی پێکانی لەمجۆرە نەبووە و دڵنیایی تەواوی داوەتە فلیک، بۆ ئەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی پێبکات، بەڵام لەوانەیە راهێنەرە ئەڵمانییەکە تاوەکو کاتی خەگەرمکردنەوەی پێش یارییەکە چاوەڕێ بکات.

لە یاریی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ، هێرشبەرەکەی بلاوگرانا لە خولەکی 78 لە ماسوڵکەکانی دواوەی رانی چەپی تووشی پێکان بوو، یارییەکەی پێ تەواو نەکرا، گەرچی ماوەی دوورکەوتنەوەی رانەگەیاندرا، بەڵام پێشبینی دەکرا بەلایەنی کەم سێ هەفتە داببڕێت، کەچی دوای 15 رۆژ گەڕایەوە راهێنانەکانی یانەکەی.

لیڤاندۆڤسکی لەم وەرزە بە درێسی بارسێلۆنالە 48 یاری 40 گۆڵی کردووە، بە تۆمارکردنی 25 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگای گرتووە، لە چامپیۆنزلیگ 11 گۆڵ و لە جامی شای ئیسپانیاش 3 گۆڵی کردووە و گۆڵێکیشی لە جامی سوپەری ئیسپانیا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button