
یاریگا –
ئەلێکساندەر چێفرین سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ژێرخانی تۆپی پێی ئیتاڵیا بە ترسناک وەسف دەکات و لە نێو پێنج خولە گه‌وره‌كه‌ی ئەوروپادا به خراپترینی ده‌دانێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سپۆرتمیدیاسێت کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکرایەوە، پرسیار لە چێفرین کرا بۆچی داوای ئیتاڵیا بۆ میوانداریكردنی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ره‌تده‌كرێته‌وه، چێفرین گوتی،
ژێرخانی تۆپی پێی ئیتاڵیا جێگەی شەرمەزارییە، تۆ یەکێکیت لە گەورەترین وڵاتانی تۆپی پێ، چەندین نازناوی جامی جیهانی، یۆرۆ، چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێناوە، لە هەمان کاتدا لەنێو وڵاتە گەورەکاندا خراپترین ژێرخانی تۆپی پێت هەیە.
🗣️ #UEFA, #Ceferin: “Gli stadi italiani sono una vergogna. È tempo di agire, il governo deve aiutare i club” 🏟️
➡️ https://t.co/PBWnpMUqSt#ASRoma pic.twitter.com/Z3edCucOId
— laroma24.it (@LAROMA24) May 6, 2025
هه‌روه‌ها گوتیشی،
راستگۆبم له‌گه‌ڵتان یانه‌كانی ئیتاڵیا پێویستان به پاڵپشتی هه‌یه، ده‌مێكه میلان ده‌یه‌وێت یاریگایه‌ك دروست بكات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان ته‌نها له چوارچێوه‌ی گفتگۆ ماوه‌ته‌وه، کاتی ئەوە هاتووە شتێک بکەن، چونکە ژێرخانی وه‌رزشی ترسناکە.
بڕیارە لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو، له سان سیرۆ ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵێمپیادی زستانەی 2026 ساز ده‌كرێت و ئیتاڵیا بە هاوبەشی لەگەڵ تورکیا میوانداری پاڵەوانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئەوروپای ساڵی 2032 دەکات.
چێفرین له‌وباره‌یه‌وه گوتی،
سه‌باره‌ت به میوانداریكردنی یۆرۆی 2032 زۆر نیگەران نیم پێموایە ئێستا حکومەت تێگەیشتووە کە دەبێت شتێک بکات، متمانەیەکی زۆرم بە گابرێل گراڤینا هەیە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی وه‌رزشی له ووڵاته‌كه به‌ره‌و باشی ببات.