ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لەگەڵ راهێنەرەکەی دەچێتە ریال مەدرید؟ فلۆریان فیرتز بڕیاری خۆی لەبارەی یانەی داهاتووی بە ئەلۆنسۆ راگەیاندووە

Yariga App

یاریگا –

فلۆریان فیرتز بە چابی ئەلۆنسۆی راگەیاندووە، دەیەوێت بچێتە بایرن میونشن نەوەک ریال مەدرید یان مان سیتی.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، فلۆریان فیرتز یاریزانی لاوی بایەر لیڤەرکوزن بە چابی ئەلۆنسۆ راهێنەری یانەکەی راگەیاندووە، نایەوێت بچێتە ریال مەدرید یان مانچێستەر سیتی، بەڵکو ئەو دەیەوێت تەنیا بچێتە ریزەکانی بایرن میونشنی ئەڵمانی و هەر لە بۆندسلیگا بمێنێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ئەلۆنسۆ لەگەڵ ریال مەدرید رێککەوتووە و ئەم هاوینە لەشوێنی کارلۆ ئەنچیلۆتی دەبێتە راهێنەری ریال مەدرید، یەکێک لەو یاریزانانەی دەیویست لەگەڵ خۆی بیگوازێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ فلۆریان فیرتز بوو.

لە ئالۆنسۆوە بۆ ریال مەدرید: ئەم سێ یاریزانەم دەوێت

پێشتر سانتی ئۆنا رۆژنامەنووسی بەنێوبانگی فەڕەنسی ئاشکرایکردبوو، فلۆریان فیرتز یاریزانی لاوی ئەڵمانی لەگەڵ بایرن میونشن بە شێوازی زارەکی گەیشتوونەتە رێککەوتن، بەڵام هێشتا بایرن میونشن لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن لەبارەی یاریزانەکە رێکنەکەوتوون.

یاریزانە 21 ساڵانەکەی لیڤەرکوزن ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 140 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە، کە ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرکوزن نوێکردەوە.

فیرتز لەم وەرزە لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن لە 42 یاری 15 گۆڵ و 13 ئەسیستی کردووە، لەوەتەی ساڵی 2021 بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کراوە و لە 21 یاریی نێودەوڵەتی خاوەنی 6 گۆڵە بە درێسی مانشافت.

بابەتی زیاتر

Back to top button