بارسێلۆنا یان ئینتەر بگاتە یاریی کۆتایی؟ لویس ئێنریکی وەڵام دەداتەوە

یاریگا –
لویس ئینریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان پێش یارییان به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ گه‌ڕانه‌وه‌ی دێمبلی راگه‌یاند و تیپه‌كه‌ی به شایسته‌ی گه‌یشتن به قۆناخی پێش كۆتایی ده‌زانێت
ئێنریكی له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه گوتی،
بە شایستەیی گەیشتینە قۆناخی پێش کۆتایی و ئامانجمان ئێستا بردنەوەی یاری گەڕانەوەیە بە هەمان شێوه‌ی یاریی چوون.
💙❤️ “Mi AMOR por el BARÇA NUNCA DESAPARECERÁ”.
🗣️ Las palabras de Luis Enrique al ser preguntado por el favorito del Inter-Barça. pic.twitter.com/ZYp5ognRAy
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) May 6, 2025
راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه رایگه‌یاند،
بە دڵنیاییەوە یارییەکە قورس و ئاڵۆز دەبێت، هەروەک چۆن یاریی چوونیش وابوو، به‌ڵام ئیمه بۆ هه‌موو بارودۆخێك ئاماده‌ین و دێمبلێیش ماوەی دوو رۆژە لەگەڵ تیپه‌كه مەشق و راهێنان دەکات و سبەی ئامادە دەبێت و یاریی ده‌كات.
🤔 ¿A quién preferiría Luis Enrique en la final? El técnico del PSG no oculta su “amor” al Barça#UCL #ChampionsLeague pic.twitter.com/xaQZIaFPjk
— MARCA (@marca) May 6, 2025
پرسیار له ئێنریكی كرا ئایا حه‌زده‌كه‌ین بارسێلۆنا یان ئینته‌رمیلان بگه‌نه یاریی كۆتایی، راهێنه‌ره‌كه‌ی پاریس گوتی،
خۆشەویستیم بۆ بارسێلۆنا كه‌می نه‌كردووه،بەڵام لە قۆناخی پێش کۆتایی تەنها یەک ئامانجم هه‌یه ئه‌ویش گه‌یشتنی پاریس سانجێرمان به یاریی كۆتایی، ئەگەر نه‌مانتوانی بگه‌ینه یاریی كۆتایی، هیوای بەختێکی باش بۆ ئەو دوو تیپە دەخوازم کە دەگەنە كۆتایی.
له كۆتاییدا ئێنریكی گوتی،
هیوای به‌ختێكی باش بۆ ئارتێتا و ئارسیناڵ ده‌خوازم به‌ڵام ئیمه ئامانجمانه بگه‌ینه یاریی كۆتایی و نامانه‌وێت هیچ هه‌ڵه‌یه بكه‌ین له یارییه‌كه و ده‌مانه‌وێت له نێو یاریگای خۆمان دڵی هانده‌رانمان خۆش بكه‌ین.