ئه‌شره‌ف حه‌كیمی هه‌ڕه‌شه له ئارسیناڵ ده‌كات

یاریگا –
ئه‌شره‌ف حه‌كیمی یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان باسی یاریی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ له قۆناخی پێشكۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كرد و متمانه‌ی خۆی به تیپه‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه.
حەکیمی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پێش یارییه‌كه گوتی،
ئەم یارییە بۆ تیپه‌كه‌مان گرنگییەکی زۆری هەیە هه‌وڵه‌كانمان بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌یه.
💬 Achraf Hakimi sur Ousmane Dembélé : « C’est un joueur différent, pour qui tu veux aller au stade. Nous sommes ravis qu’il soit de retour » pic.twitter.com/hcLzhkPzEj
— L’ÉQUIPE (@lequipe) May 6, 2025
هه‌روه‌ها یاریزانه مه‌غریبیه‌كه ستایشی هاورێكانی كرد و گوتی،
دۆنارۆما یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیهان و متمانەی زۆرمان پێی هەیە، هه‌روه‌ها زۆر گرنگه بۆ ئێمه كه دێمبلێ بە باشی چاکبووەتەوە و پێم وایە ئامادەیە و بەشداری له یارییه‌كه ده‌كات ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه زۆر گرنگه.
💬 Achraf Hakimi sur le niveau actuel de Gianluigi Donnarumma et son rôle dans le vestiaire pic.twitter.com/Pw5CYtpccs
— L’ÉQUIPE (@lequipe) May 6, 2025
یاریزانه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان راشیگه‌یاند،
زۆر دڵخۆشم بە ئاستی ئەم وەرزەمان، من لەنێو تۆپی پێدا گەورە بووم، هەست بە متمانە دەکەم و گەشەیەکی بەرچاوم كردووه، باوەڕم وایە هێشتا دەتوانم لە رێگەی گۆڵە تاکەکەسییەکانەوە پێشبکەوم، بەڵام گرنگترین شت کاری تیمی و بهیهكهوهییه، ئه‌مه رێگه دروسته‌كه‌یه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
له‌باره‌ی فشاری سه‌ر تیپه‌كه‌یان حه‌كیمی گوتی، ئەوە فشارێکی ئەرێنییە، ئێمە خەون بە یاریکردن له یاریی كۆتایی ده‌بینین و نابێت شێوازی یاریکردنمان بگۆڕێن بەپێی سیناریۆی یارییەکە، پلانمان داده‌نێین و پەیامی راهێنەرەکەشمان روونە، هەلومەرج و ئەنجامەکە هەرچییەک بێت، نابێت شێوازی یاریکردنمان بگۆڕێت و دەبێت نیشانی ئارسیناڵ بدەین کە پارک دی پرینس چییە.
له یاریی چوونی نێوانیان له ئیمارات یانه‌ی پاریس سانجێرمان به تاكه گۆڵێك براوه‌ی یارییه‌كه بوو له یاریی گه‌ڕانه‌وه به بردنه‌وه و یه‌كسانبوون پاریس سه‌رده‌كه‌وێت بۆ یاریی كۆتایی چامپیونزلیگ.