کاپتنی پێشووی بارسێلۆنا، میوانی تایبەتی یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر ئینتەرە

یاریگا –
بارسێلۆنای فلیک ئەمشەو هاندەرێکی تایبەتی دەبێت لە یاریی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای جیۆزیپی میازا؛ جگە لەو 4000 هاندەری بلاوگرانا لە یاریگا ئامادە دەبن، سێرجی رۆبێرتۆ، کاپتنی پێشووی بارسێلۆنا کە ئێستا بۆ کۆمۆی ئیتاڵی یاری دەکات، لە نزیکەوە سەیری یارییەکە دەکات.
سێرجی رۆبێرتۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جاینتس تویتچ، شانبەشانی مارک کرۆساس (کە لە مەکسیکەوە لە بەرنامەکەدا ئامادەبوو)، رایگەیاند کە بە دڵنیاییەوە بۆ بینینی یارییەکە لە یاریگادا ئامادەدەبم و گوتی:
متمانەم بەم تیپە سەد لە سەدە. بە دڵنیاییەوە ئینتەر یارییەکە بە فشارەوە دەستپێدەکات، بەڵام بارسێلۆنا دەست بەسەر کۆنتڕۆڵی تۆپدا دەگرێت. ئینتەرمیلان لە گەڕانەوەی ئاسوودەیە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە یاریگای خۆی یاری دەکات و گێمی دووەمی یاریی چوون لە بارسێلۆنا ئەنجام بەدڵی ئەوان بوو، پێدەچێت بێنە پێشەوە بۆ ئەوەی فشاری زیاتر دروست بکەن.
🗣️ Sergi Roberto: “No puedo perderme el partido de mañana. Los he estado viendo a todos desde casa, así que mañana, como están todos aquí en Italia, no quiero perderme este gran partido. Tengo plena confianza en este equipo”
[Vía @JijantesFC ] pic.twitter.com/tGOTVr8hKp
— Som I Serem FCB (@Somhiseremfcb) May 5, 2025
هەروەها لە روانگەی ئینتەرمیلانەوە ئاماژەی بە کلیلی یارییەکە کرد و گوتی:
بابەتەکە ئەوەیە کە چۆن دەیانەوێت لامین یامال رابگرن؛ ماوەتەوە بزانرێت ئایا بە بەکارهێنانی بەرگریکاری سێیەم ئەم کارە دەکەن یان یاریزانێکی ناوەڕاستی بۆ دیاری دەکەن.
سێرجی رۆبێرتۆ کە لە 2006 لە ریزی یانەکانی بارسێلۆنا یاریی کردووە و لە ساڵی 2016 بۆ تیپی یەکەم سەرخرا، 375 یاریی بۆ تیپی یەکەم کردووە و دواجار لە گواستنەوەی هاوینەی 2024 ریزی یانەکەی جێهێست و پەیوەندی بە کۆمۆی سێسک فابرێگاس کرد.