
یاریگا –
کریستیانۆ جونیۆر بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی ژێر 15 ساڵانی پۆرتوگاڵ کرا.
جونیۆر کوڕی گەورەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆیەکەمجار بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ بانگهێشت کرا و رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە کرواتیا بەشداریی پاڵەوانێتییەک دەکات، کە ئەو پاڵەوانێتییە رۆژی 13ـی مایۆ/ئایار دەستپێدەکات و پێنج رۆژ دەخایەنێت، پۆرتوگاڵ لەو پاڵەوانێتییە بەرامبەر ژاپۆن و یۆنان و ئینگلتەرا یاریی دەکات.
کوڕە 14 ساڵانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە لە یانەی نەسڕی سعوودی یاریی دەکات و پێشتر لە ئەکادیمیای مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید و یوڤێنتۆس بووە، یەکەمجارە بانگهێشتی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ دەکرێت، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ژێر 15 ساڵانی پۆرتوگاڵی لە کڕواتیا بەشداریی پاڵەوانێتی ڤلاتکۆ مارکۆڤیچ دەکات.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ (40 ساڵان) پێشتر رایگەیاندووە، خەون بەوە دەبینێت پێش وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن بتوانێت لەگەڵ کوڕەکەی یاریی بکات.