عێراقگرنگترین

وردەکارییەکانی گرێبەستی گراهام ئارنۆڵد راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی عێراق ئاشکرابوو

گرێبەستەکەی بۆ ماوەی حەفت مانگ دەبێت دواتر دەتوانرێت درێژ بکرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە چەند کاتژمێری داهاتوو راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی عێراق رادەگەیەنرێت، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەسەر تەواوی وردەکارییەکان لەگەڵ گراهام ئارنۆڵد رێککەوتووە، تەنیا راگەیاندنی گرێبەستەکە ماوە.

کەناڵی رابیعەی ریازی رایگەیاندووە، گراهام ئارنۆڵد راهێنەری ئوسترالی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەگرێتە ئەستۆ، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت، بەڵام دوای کۆتایی هاتنی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، لە سەرەتای مانگی 12ـی ئەمساڵ هەردوولا دەتوانن بە ئارەزوومەندانە گرێبەستەکەیان هەڵبوەشێننەوە و هیچ سزایەکی دارایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیان نییە.

گرێبەستەکەی گراهام ئارنۆڵد تاوەکو رۆژی 1ـی دیسەمبەری ئەمساڵ دەبێت، ئینجا دواتر هەردوولا دەتوانن بە رێککەوتن گرێبەستەکەی نێوانیان درێژ بکەنەوە و تاوەکو هاوینی 2027 بەردەوام بن.

کەناڵی رابیعە رایگەیاندووە، جگە لە گراهام ئارنۆڵد حەفت کەسی دیکە وەکو ئەندامی دەستەی راهێنەران لەگەڵ گراهام ئارنۆڵد دەستبەکار دەبن، کە سەرجەمیان بیانین، هبیچ راهێنەرێکی عێراقی لە دەستەی راهێنەران لەگەڵ ئەو راهێنەرە ئوسترالییە نابێت.

ماڵپەڕی winwinـی عەرەبی رایگەیاندووە، ئیسحاق عەنتەر سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئوسترالیا کە بە رەسەن عێراقییە رۆڵی لە نزیکبوونەوەی گراهام ئارنۆڵد هەبووە، عەدنان درجال سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر گراهام بدات، لەگەڵ هاوتا ئوسترالییەکەی گفتوگۆی کردووە.

عێراق سەرەتای مانگی داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 لە دوو یاریی چارەنووسساز رووبەڕووی کۆریای باشوور و ئوردن دەبێتەوە، ئەگەر ئەو دوو یارییە ببەنەوە، شێرەکانی رافیدەین راستەوخۆ دەگەنە مۆندیالی داهاتوو.

Before the Socceroos’ last-gasp victory against Peru in June, Graham Arnold says that a lack of support from Australia was having an impact: “I honestly feel I can’t do anything right in this country any longer.”

گراهام ئارنۆڵد کێیە؟

ساڵی 1963 لە ئوسترالیا لەدایکبووە و دوو جار راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئوسترالیای کردووە، جاریت یەکەم ساڵانی 2007-2008 بووە، جاری دووەمیش ساڵانی 2018-2024 بوو، ساڵی رابردوو بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئوسترالیا دوورخرایەوە.

ئەو راهێنەرە 61 ساڵانە هەڵبژاردەکەی گەیاندە مۆندیالی 2022 و لەو مۆندیالە ئوسترالیای گەیاندە قۆناخی 16 و لەسەر دەستی ئەرجەنتین ماڵئاواییان کرد.

لەگەڵ ئوسترالیا لە 56 یاری 36 بردنەوە و 7 یەکسانبوون و 13 دۆڕانی تۆمارکردووە، لە 12 یارییش راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی ئوسترالیای کردووە، 6 بردنەوە و 3 یەکسان و 3 دۆڕانی بەدەستهێناوە.

Arnold and player Ajdin Hrustic celebrate their victory against Peru.

عێراق چۆن دەگاتە مۆندیالی 2026؟

مۆندیالی 2026 بۆیەکەمجار بە بەشداریی 48 هەڵبژاردە لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا بەڕێوە دەچێت، بۆیە ژمارەی کورسییەکانی هەر کیشوەرێک زیادی کردووە، پێشتر کیشوەری ئاسیا چوار بلیت و نیوی هەبوو، بەڵام بۆ مۆندیالی داهاتوو هەڵبژاردەکانی ئاسیا هەشت بلیت و نیویان دەبێت، واتە چانسی هەڵبژاردەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیال دوو هێندە زیادی کردووە.

لە سێ کۆمەڵەکەی قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، پلەی یەکەم و دووەمی هەر کۆمەڵەیەک راستەوخۆ دەگەنە مۆندیال، بەڵام ئەگەر عێراق ئەو دوو پلەیەشی لە کۆمەڵەکەی بەدەست نەهێنا، هێشتا هیوابڕاو نابێت و دوو چانسی دیکەی دەمێنێت.

لە کۆمەڵەی دووەمی قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، عێراق بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لەدواوەی ئوردنی دووەم (13 خاڵ) دێت، کۆریای باشووریش بە 16 خاڵ پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتووە، عێراق لە کۆمەڵەکەی دوو یاریی بەرامبەر کۆریای باشوور و ئوردن ماوە، هەردوو یارییەکەی بباتەوە راستەوخۆ دەگاتە مۆندیال.

عێراق سەرەتای مانگی حوزەیران/یونیۆ هەردوو یارییەکەی دەکات، رۆژی 5ـی یۆنیۆ لە بەسرە میوانداریی کۆریای باشوور دەکات، دواتر رۆژی 10ـی هەمان مانگ دەبێتە میوانی ئوردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button