چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

چارەنووسی دێمبێلێ بۆ یاریی سبەی بەرامبەر ئارسیناڵ یەکلابووەوە

دووەم رۆژە لەسەریەک بەشداریی راهێنانەکانی پاریس دەکات

Yariga App

یاریگا –

دێمبێلی دووەم رۆژە لەسەریەک بەشداریی راهێنانەکانی پاریس سانجێرمان دەکات و بۆ یاریی سبەی بەرامبەر ئارسیناڵ ئامادە دەبێت.

ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە عوسمان دێمبێلی هێرشبەری فەڕەنسی پاریس سانجێرمان بەشداریی راهێنانەکانی یانەکەی کرد و دووەم رۆژە لەسەریەک بەشداریی مەشقەکانی یانەکای دەکات، کە بەهۆی پێکانەوە لە راهێنانەکان دابڕابوو.

دێمبێلی کە لە یاریی چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ئیمارات لە خولەکی 4 تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد، لەو یارییە تووشی پێکان بوو، سەرەتای ئەم هەفتەیە ئامادەی یاریی بەرامبەر ستراسبۆرگ نەبوو، بەڵام بۆ یاریی گەڕانەوە بەرامبەر ئارسیناڵ ئامادە دەبێت.

دێمبێلی بەبێ هیچ کێشەیەک بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی پاریس سانجێرمانی کرد و بۆ یاریی سبەی بەردەست دەبێت.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button