
یاریگا –
رافینیا، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هێرشێكی توند دەكاتە سەر چاڤی هێرناندێز راهێنەری پێشووی یانە كاتالۆنییەكە.
رافینیا لەژێر راهێنەرایەتیكردنی چاڤی هێرناندێزدا دەیناڵاند و هاندەرانی بارسێلۆنا بە گرێبەستێكی شكستخواردوویان دادەنا و داوای فرۆشتنیان دەكرد. یاریزانە بەڕازیلییەكە هاوینی رابردوو لە رۆیشتن لە ریزەكانی یانەكە نزیک بوو.
😵 ¡PALAZO de RAPHINHA a XAVI! 😵
❌ “Ni él ni el cuerpo técnico tenían confianza en mí”.
🙄 “Cuando podía poner a otro en mi lugar, lo hacía sin pensar”. pic.twitter.com/X6veUaJhjb
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) May 6, 2025
رافینیا هێرشدەكاتە سەر چاڤی هێرناندێز:
چاڤی و ستافەکەی بەئەندازەی پێویست متمانەیان پێم نەبوو، هەندێک جار هەموو شتێکم لە 60 خولەکدا پێشکەش دەکرد، سەرەڕای ئەوە دەیکردمە دەرەوەی یاریگا، زۆر جار قسەم لەگەڵ چاڤی دەکرد بەڵام هیچ نەگۆڕا.
لە یارییەکەی بەرامبەر مان یونایتد کاتێک چوومە دەرەوە توڕە بووم، دەزانن بۆ، لەو یارییەدا گۆڵێک و ئەسێستێکم بۆ بارسێلۆنا كرد، زۆر ئاسودە بووم و هەستم بە باشی دەکرد، بەڵام کاتێکم زانی بووم بە یەکەم گۆڕانکاری چاڤی لەو یارییەدا لەکاتێکدا ئەنجامەکە یەکسان بوو 2-2، بەڕاستی لەو کاتەدا باوەڕم نەدەکرد چی روودەدات، هەربۆیە کە چوومە دەرەوە کۆنترۆڵی خۆم لەدەستدا و بۆکسێکم لە کورسی یەدەگ دا.
بەڵام لەگەڵ هانزی فلیک هەموو شتێک جیاوازە، ئەو گرنگی بەسەرجەم یاریزانەکان دەدات، ئەوانەی یاری دەکەن و ئەوانەش کە یاری نەکەن.
دەربارەی ئاستی گوتی:
حەز دەكەم لە یارییەكاندا گۆڵ بكەم، ئەگەر راستەوخۆ بێت یان گۆڵ درووستكردن بێت، زیاتر گرنگی بە گۆڵكردن دەدەم نەوەک بڕینی یاریزان، ئەگەر یارییەك بەشداری گۆڵ نەكەم هەست دەكەم شتێكم كەم بووە.
پێش دەستپێكردنی ئەم وەرزە بە خۆمم گوتبوو كە دەبێت 15 گۆڵ بكەم و 15 گۆڵیش درووست بكەم.
خەڵاتی باڵۆن دۆر؟
وەک ئامانجێكی گرنگ داینانێم، بەڵام ئەگەر پاڵێوراویش بم ئەوا سەركەوتنە بۆ من، چونكە دەزانم لە ژیانمدا بۆ گەیشتن بە ئێرە بە چیدا تێپەڕیم، ئەوەی دەتوانم بیكەم و كۆنترۆڵی بكەم پێشكەشكردنی ئاستێكی باشە لە یاریگادا خەڵاتەكان لە دەستی مندا نین، بۆیە وەک ئامانجێک داینانێم.
پێدری؟
بەداخەوە پێدری ئەوەی پێنادرێت كە شایەنیەتی، پێدری بە جیاوازییەكی زۆر لەوانی دیكە باشترین یاریزانی جیهانە، بەڵام بەداخەوە كە دەزانین تۆپی پێ گرنگی بە ژمارەكان دەدات.
لەم وەرزەدا لەسەر 10 چەند بە ئاستی خۆت دەدەیت؟
7.5 بە خۆم دەدەم، بەڵام هێشتا وەرزەكە كۆتایی نەهاتووە، بۆیە بڕیاری كۆتایی نادەم.
هانزی فلیک؟
لە دوای كۆپا ئەمێریكا زۆر كاریگەر بووم، فلیک پەیوەندی پێوە كردم و پێی گوتم ئارام ببمەوە و لە راهێنانەكاندا چاوەڕێم دەكات.
لەو پشووەدا لە نێوان رۆیشتن و مانەوە لە بارسێلۆنا زۆر دوودڵ بووم، چونكە ئەو بڕیارە ژیانی من وژیانی كەسەكانی دەوروبەرمی دەگۆڕی.
تەندروستیم لە هەموو شتێک گرنگتر بوو بۆیە بە جیدی بیرم لە رۆیشتن دەكردەوە.
بەڵام دواتر گەڕامەوە راهێنانەكان و لە ماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا متمانەی فلیكم بەدەستهێنا، ئەو كەسێكە گرنگی بە هەمووان دەدات، نەک تەنیا ئەوانەی بەشداری دەكەن، بەڵكو ئەوانەش كە بەشداری ناكەن.
رافینیا لەم وەرزەدا لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری لە 52 یاریی كردووە و توانیویەتی 31 گۆڵ بكات و 25 گۆڵیش درووست بكات.