چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئینتەر میلان V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لایەنێكی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2025 لە نێوان هەردوو یانەی ئینتەر میلان و بارسێلۆنا ئاشكرا دەكرێت.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئینتەر میلان لە یاریگای جیۆزێپی میازای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

یاریی چوون لە یاریگای مۆنجویک لە یارییەكی دراماتیكیدا هەردوو یانە بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون.

ئینتەر میلان لە قۆناخی چارەكی كۆتایی بە ئەنجامی هەردوو یاریی 4-3 لە بایرن میونشنی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی.

لەم وەرزەی سێریا ئەی ركابەری بردنەوەی نازناوی خولەكە دەكات و بە كۆكردنەوەی 74 خاڵ و بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای ناپۆلی پێشەنگەوەیە.

لە بەرامبەردا بارسێلۆنا لە قۆناخی چارەكی كۆتایی رووبەرووی بۆڕووسیا دۆرتموند بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 5-3 یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی.

لە لالیگاش بە كۆكردنەوەی 79 خاڵ و بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوەیە.

هەردوو یانە لە مێژوودا 17 جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە لە 8 یاریی بارسا براوە بووە و ئینتەریش سێ یاریی بردووەتەوە و لە شەش یارییش یەكسان بوون.

لە رووبەرووبوونەوەكانی نێوانیان بارسێلۆنا 30 گۆڵی كردووە و ئینتەر میلانیش 18 گۆڵ.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئینتەر میلان بۆ ئەو یارییە تواناكانی لاوتارۆ مارتینێزی بۆ گەڕاوەتەوە و لە بەرامبەردا لە تواناكانی پاڤارد و كاربۆنی بێبەش دەبێت.

لە بەرامبەردا بارسێلۆنا بە بێ هەردوو یاریزانی باڵی بەرگری ئالیخاندرۆ بالدێ و جولیس كۆندێ هەروەها مارك كاسادۆ، پابلۆ تۆرێ، تێر شتیگن و مارک بێرناڵ یاریی دەكات.

زانیاری یاریی

هەردوو یانە لە مێژوودا 17 جار رووبەروو بوونەتەوە، بارسا 8 یاریی بردووەتەوە و ئینتەریش سێ یاریی و لە شەش یاریی یەكسان بوون.

بارسێلۆنا بەرامبەر یانە ئیتاڵییەكان 68 یاریی كردووە لە 32 یاریی براوە بووە، 23 یاریی یەكسان بووە و 13 یارییش دۆڕاوە.

ئینتەر میلان بەرامبەر یانە ئیسپانییەكان 55 یاریی كردووە لە 16 یاریی براوە بووە و 15 یاریی یەكسان بووە و 24 یارییش دۆڕاوە.

دوایین جار بارسێلۆنا گەیشتە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ساڵی 2015 بوو توانی نازناوەكە بباتەوە.

دوایین جار ئینتەر میلان قۆناخی پێش كۆتایی تێپەڕاندبێت ساڵی 2023 بوو.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئینتەر میلان

سۆمەر

بیسێک، ئاچێربی، باستۆنی

دومفریس، بارێلا، چالهانئۆغلۆ، میختاریان، دی ماركۆ

لاوتارۆ، تورام

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

چێزنی

گارسیا، ئاراوخۆ، كوبارسی، مارتینێز

دی یۆنگ، پێدری

یامال، ئۆلمۆ، رافینیا

تۆرێس

بابەتی زیاتر

Back to top button