عێراقکوردستان

دهۆک لە یاریگای ئەحمەد رازی رووبەڕووی نەفت دەبێتەوە

سێ یاریزانی دهۆک لە یارییەکە بێبەش دەبن و توانای یاریزانێکیشی بۆ گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر نەفت یاریی دەکات و سێ یاریزانیشی لە یارییەکە دادەبڕێن و توانای بەرگریکارێکیشی بۆ گەڕاوەتەوە.

سێ شەممە ( 6ـی ئایاری 2025 ) کاتژمێر 6ـی ئێوارە لە گەڕی 32ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دهۆک لە یاریگای ئەحمەد رازی رووبەڕووی نەفت دەبێتەوە، دهۆک بە راهێنەرایەتی مەسعود میراڵ دوایین یەکەی مەشقی خۆی لە یاریگای کۆنی قوەجەوییە کرد و ئامادەیی خۆیان بۆ یارییەکە نیشاندا.

بۆ ئەم یارییە بە هۆی پێکان دهۆک لە توانای محەمەد سەعید و زوڵفەقار یونس بێبەش دەبێت، یانیک زاکیری ئەستێرەی یانەکە بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوو بەرامبەر نەفتی میسان ناتوانێ بەشداری ئەم بکات، لۆکاس تۆڕسی بەرگریکاری بەرازیلی بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت دوای ئەوەی لە یاری رابردوو بەهۆی کارتی سوورەوە نەیتوانی یاریی بکات.

لە مێژوودا دهۆک و نەفت 21 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، دهۆک لە هەشت یارییدا براوە بووە و نەفت پێنج یاریی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە هەشت یارییشدا یەکسان بوونە، هەڵۆکانی چیا 21 گۆڵیان کردووە و نەفتیش 20 گۆڵی تۆمار کردووە، دوایین یاریی نێوانیشیان لە قۆناخی یەکەمی ئەم وەرزەی خولەکە بوو کە دهۆک 1 _ 0 سەرکەوتنی بە دەست هێنا.

لە 25 یارییدا دهۆک خاوەنی 47 خاڵە و لە ریزبەندی حەفتەمی خولەکە دێت شەش یاریی دواخراویشی هەیە، نەفت لە 31 یارییدا 46 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button