عێراقکوردستان

موسڵ بە یەکسان بوون ریزبەندی یەکەمی خولی نایابی عێڕاقی وەرگرت

گازی باکوور جارێکی دیکە نەیبردەوە

Yariga App

یاریگا –

بە یەکسان بوون لە دەرەوەی یاریگای خۆی، موسڵ ریزبەندی یەکەمی خولی نایابی عێڕاقی وەرگرت و گازی باکووریش شکست بەش بوو.

لە گەڕی 28ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، موسڵ لە بەغدا رووبەڕووی حوسێن بوویەوە و یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بەم یەکسان بوونە موسڵ بە 53 خاڵ ریزبەندی یەکەمی لە ئەمانەی بەغدا وەرگرت و لە ئامانجە گەورەکەی ئەمساڵی نزیک دەبێتەوە کە سەرکەوتنە بۆ ریزی ئەستێرەکانی عێڕاق.

ئەمانەی بەغدا بەرامبەر غەڕاف تووشی شکست هات بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ، ئەمانە جگە لەوەی ریزبەندی یەکەمی لەدەستدا غەڕافیشی هێنایە ریزبەندی سێیەم بە 49 خاڵ، ئەمانەی بەغداش بە 52 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت.

جارێکی دیکە گازی باکوور نەیتوانی سەرکەوتن تۆمار بکات و لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2 _ 1 بە عەفکی رکابەری دۆڕا، گازی باکوور بە 30 خاڵ کەوتە ریزبەندی 17ـەم و عەفکیش بە 34 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت، بڕیاریشە لە یاریگای فەرماندەیی دووشەممە ( 6ـی ئایاری 2025 ) پێشمەرگەی سلێمانی رووبەڕووی ناسڕیە ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button