
یاریگا –
چارەنووسی کارلۆ ئانچێلۆتی لە ریال مەدرید یەكلاییبووەتەوە و راهێنەرەكە ریزەكانی یانەكە جێدەهێڵێت.
ئانچێلۆتی و ئێدنالدۆ رۆدریگێس، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل رێککەوتن. 12ی ئەم مانگە، ئانچێلۆتی و یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل گرێبەستەکەیان واژۆ دەکەن، ئەمەش دوای تەواوبوونی یاریی کلاسیکۆ.
بەگوێرەی رێککەوتنی سەرەتایی نێوان ئانچێلۆتی و یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل، دوای تەواوبوونی لالیگا، کارلیتۆ دەچێتە بەڕازیل و ئەرکە نوێیەکەی دەستپێدەکات.
⚡️ Excl. ⚡️
➕ Real Madrid and Carlo Ancelotti reach agreement over exit
➕ The Italian is set to coach Brazil for their matches in June
➕ Xabi Alonso in pole position – talks are ongoing@AdamCrafton_ @TheAthleticFC https://t.co/lMmKE3tlJy— Mario Cortegana (@MarioCortegana) May 5, 2025
بە گوێرەی زانیاریەكانی ئاتلێتیک، چاوەڕوان دەكرێت لە پێش كۆتاییهاتنی یارییەكانی ئەم وەرزەی لالیگا ریال مەدرید رۆیشتنی كارلۆ ئانچێلۆتی رابگەیەنێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، یانە شاهانەكە لە دوای یاریی كلاسیكۆ رۆیشتنی راهێنەرە ئیتاڵییەكە رادەگەینێت.
لە راپۆرتەكەی ئاتلێكیشدا هاتووە، لە یارییەكانی مانگی داهاتوو كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەكات وچابی ئاڵۆنسۆش ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانە شاهانەكە وەردەگرێت.