عێراقکوردستانگرنگترین

بەهۆی بێڕێزیکردنی بەرامبەر کوردستان؛ پەرلەمانتارێكی کورد سکاڵا لەسەر پێشکەشکارێکی وەرزشی تۆمار دەکات

کاردانەوەکان لەدژی پێشکەشکارە عێراقییەکە زیاتر دەبن

Yariga App

یاریگا –

نەهلە ئەفەندی پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق سکاڵای لەسەر عومەر ریاز پێشکەشکاری وەرزشی تۆمارکرد کە بێڕێزی بەرامبەر یانە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان و گەلی کورد کردبوو.

دوای ئەوەی عومەر ریاز رۆژنامەنووسی عێراقی لە بەرنامەیەک بێڕێزی بەرامبەر گەلی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان و یانەکانی هەرێمی کوردستان کردبوو، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەفەرمی سکاڵای لەسەر ئەو رۆژنامەنووسە عێراقییە تۆمار کردووە.

سکاڵایەکەی نەهلە ئەفەندی، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
سکاڵایەکەی نەهلە ئەفەندی، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

نەهلە ئەفەندی پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سکاڵایەکەی، ئەو رۆژنامەنووسە وەرزشییەی بە پێشێلکردنی سێ ماددەی دەستووری تۆمەتبار کردووە، ئەو پێشکەشکارە وەرزشییە ماددەکانی 117 و 121 و 141ـی لە دەستووری عێراق پێشێل کردووە.

سکاڵای پەرلەمانتارە کوردەکە لە رێگای لێژنەی راگەیاندن و رۆشنبیری لە پەرلەمانی عێراق گەیشتووەتە دەستەی باڵای راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی، بۆ ئەوەی لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو رۆژنامەنووسە عێراقییە بکرێت و سزا بدرێت.

چوار یانەکەی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق سکاڵا لەسەر پێشکەشکارێکی عێراقی تۆمار دەکەن

دوای رووداوەکانی یاریی نەورۆز و زاخۆ و یاریی هەولێر و شوڕتە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، عومەر ریاز پێشکەشکاری وەرزشی لە بەرنامەکەی لە کەناڵی ئوڵای عێراقی، هەرێمی کوردستانی بە ‘شیماڵی عێراق’ ناوبردبوو، گومانی خستبووە سەر دەستکەوت و مێژووی یانەی هەولێر، یانەکانی کوردستانی بە ‘تێکدەر و رەگەزپەرست’ـی تۆمەتبار کردبوو.

یانەکانی نەورۆز و زاخۆ و دهۆک و هەولێر لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، کە هەر چوار یانەکەی کوردستان لەسەر ئاستی خولەکە پڕهاندەرترینن و هاندەرە کوردەکان بە نمایشەکانیان لە یارییەکانی یانەکان سەرنجی هەموو عێراق و وڵاتانی کەنداویان راکێشاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button