
یاریگا –
سێرجیۆ بوسکێتس، ئەفسانەی بارسێلۆنا کە ئێستا بۆ ئینتەر مەیامی یاری دەکات، پێی وایە تیپەکەی تەنانەت لەگەڵ سوپەرستارە ئەرجەنتینییەکەش لە ئاستی باشترین تیپەکانی جیهاندا نییە.
سێرجیۆ بوسکێتس ئەستێرەی یانەی ئینتەرمەیامی باسی لە چانسی درەوشانەوەی تیپەکەی کرد لە جامی جیهانی یانەکاندا کە لە 14ی حوزەیران لە ئەمریکا دەستپێدەکات و دوای مانگێک کۆتایی دێت.
یاریزانە پێشووەکەی بارسێلۆنا لە پەراوێزی پێشبڕکێی فۆرمۆلا وەن کە کۆتایی هەفتەی رابردوو لە مەیامی بەڕێوەچوو، باسی ئەو پرسەی کرد. راشکاوانە باسی چانسی تیپەکەی کرد، بەڵام بەڵێنیدا ئەگەر لە باشترین ئاستیشدا نەبن، تا کۆتایی شەڕ دەکەن.
Sergio Busquets promete que Inter Miami presentará batalla este verano:
“No estamos al nivel para competir el Mundial de Clubes, pero intentaremos competir en el grupo”#MiamiDAZNF1 🇺🇸 pic.twitter.com/4TsKpB5TZS
— DAZN Fútbol (@DAZNFutbol) May 4, 2025
بوسکێتس گوتی:
روونە کە ئێمە تەنانەت بە هەبوونی مێسیش لە ئاستی رکابەریکردنی یانەکان لە جامی جیهانی یانەکاندا نین، بەڵام هەوڵدەدەین لە کۆمەڵەکەدا رکابەری بکەین، یاری بە یاری بڕۆین، شەڕ بکەین و هیوادارین سەرکەون بۆ قۆناخەکانی داهاتوو، هەرچەندە زۆر قورس دەبێت.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئینتەر مەیامی لەم دواییانەدا نەیتوانی بگاتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کۆنکاکاف، بەڵام لە خولی ئەمریکیدا ئاستێکی تاڕادەیەک باشی هەیە.