ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئالێکساندەر ئارنۆڵد ماڵئاوایی لە لیڤەرپوول کرد و چارەنووسی خۆی یەکلاییکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئالێکساندەر ئارنۆڵد بەفەرمی ماڵئاوایی لە لیڤەرپوول کرد و چارەنووسی خۆی یەکلاکردەوە، کۆتایی ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە ئانفێڵد دەکات.

ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد، بەرگریکاری ئینگلیزی لیڤەرپوول پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و بەفەرمی ماڵئاوایی لە لیڤەرپوول دەکات و کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی رێدز بەجێدەهێڵێت.

دوای بەسەربردنی 20 ساڵ لە لیڤەرپوول کاتی ئەوەیە رایبگەیەنم لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکە جێدەهێڵم، ئەمە قورسترین بڕیاری ژیانمە، دەزانم زۆرێک لە ئێوە لە هۆکارەکەی دەپرسن، یاخود بێزارن لەوەی تاوەکو ئێستا باسم نەکردووە، بەڵام هەمیشە مەبەستم ئەوەبووە سەرنجی تەواوم لەسەر بەرژەوەندییەکانی لیڤەرپوول بێت، کە بەدەستهێنانی نازناوی ژمارە 20 ئامانجەکە بوو.

ئەم یانەیە بۆماوەی 20 ساڵ هەموو ژیانم و هەموو جیهانم بووە، لە دەستپێک و لە ئەکادیمیای یانەکە تاوەکو ئێستا ئەو پاڵپشتی و خۆشەویستییەی کە لە هەموو کەسێکی ناوەوە و دەرەوەی یانەکە هەستم پێی کردووە بۆ هەمیشە لەگەڵم دەمێنێتەوە، بۆ هەمیشە قەرزاری هەمووتان دەبم. هۆکاری بڕیارەکەشم بریتییە لە تاقیکردنەوەی ئەزموون و ئالنگارییەکی نوێ.

لەناخی دڵمەوە سوپاسی هەمووان دەکەم، راهێنەرەکانم، بەڕێوبەرەکانم، هاوتیمەکانم، ستاف و تەواوی پاڵپشتییە سەرسوڕهێنەرەکەی ئێوە لە 20 ساڵی رابردوودا.

زۆر بەبەخت بووم کە توانیم لێرە خەونەکانم بەدی بهێنم و هەرگیز ئەو ساتە تایبەتانە بە ئاسایی نابینم کە بەختم هەبوو لەگەڵتان بەسەرم بردوون، خۆشەویستم بۆ ئەم یانەیە هەرگیز نامرێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی رایگەیاندووە، ئالێکساندەر ئارنۆڵد دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، ئەم هاوینە بە گرێبەستێکی ئازاد روودەکاتە ریزەکانی ریال مەدرید و بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەست لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ دەکات، بەرگریکارە ئینگلیزەکە و یانە ئیسپانییەکە لەسەر زۆربەی خاڵەکان رێککەوتوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button